حکومەتی ئیسرائیل کەناڵی جەزیرەی قەتەری لە وڵاتەکەی داخست

زووم…

 

بینیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بڕیاری داخستنی کەناڵی جەزیرەی قەتەری لە وڵاتەکە دەرکرد.

ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز لە هەواڵێکدا دەڵێت، حکومەتی ئیسرائیل بڕیاری داخستنی کەناڵی جەزیرەی داوە بەبێ ئەوەی لە بڕیارەکەدا هیچ ئاماژەیەک بە کاتی جێبەجێکردنی بکات.

بڕیارەکەی حکومەتی ئیسرائیل دوای ئەوە دێت لە ماوەی رابردوودا پەرلەمانی وڵاتەکە پڕۆژەیاسایەکی پەسەندکرد کە رێگە بە حکومەت دەدات ئەو کەناڵ و دەزگا راگەیاندنانەی دەبنە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل بە شێوەیەکی کاتی دابخات.

کەناڵی جەزیرە بنکەی سەرەکی لە قەتەرە، رووماڵی سات بە ساتی جەنگ و رووداوەکانی غەزە و فەڵەستین دەکات و سوپای ئیسرائیل بە داگیرکەر ناودەبات، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل بەردەوام کەناڵەکە بەوە تۆمەتبار دەکەن کە بینەرانی عەرەبی لە دژی دەوڵەتی ئیسرائیل هاندەدات.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button