ژاپۆن؛ بەهۆی تێکشکانی دوو هێلیکۆپتەر کەسێک گیانی لەدەستدا و حەوتیش بێسەروشوێنن

زوو،…

 

بەهۆی تێکشکانی دوو هێلیکۆپتەری ژاپۆنی لە دورگەکانی ئیزو لە زەریای هێمن، لانیکەم کەسێک گیانیلەدەستدا و حەوتی دیکەش برینداربوون.

مینۆرۆ کیهارا، وەزیری بەرگریی ژاپۆن لە گوتەیەکدا سەبارە بە رووداوەکە رایگەیاند، دوو فڕۆکەکە سەرقاڵی ئەنجامدانی مەشقێکی شەوانەی بەرپەرچدانەوەی کەشتی جەنگی بوون و بە هۆکارێکی نادیار تێکشکاون.

میۆرۆ کیهارا گوتوویەتی، تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە دیار نییە و وەزارەتی بەرگری تۆماری هەردوو فڕۆکەکەی وەرگرتووە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە ئەگەرەکان بکات، لە نێویشیاندا ئەگەری پێکدادانی دوو فڕۆکەکە.

هێزی بەرگریی خۆپارێزی دەریایی ژاپۆن لە بارەی رووداوەکەوە دەڵێت، بەهۆی نەبوونی هیچ فڕۆکە و کەشتییەکی جەنگی لە ناوچەکە، پێناچێت هیچ وڵاتێک دەستی لە رووداوەکەدا هەبێت.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button