گەڕێکى دیکەى دانوستانەکانى نێوان ئیسرائیل و حەماس دەستپێدەکاتەوە، دانوستانەکان لە قاهیرەى پایەتەختى میسر بەڕێوەدەچن

بزووتنەوەى حەماس رایگەیاند، ئەمڕۆ شاندێکیان بەڕێدەکەوێت بەرەو قاهیرە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئاگربەستی غەزە

زووم…

 

نێوەندگیرانى بیانی 40 رۆژە چاوەڕوانى وەڵامى حەماس دەکەن، بۆ راگرتنى شەڕ و ئاڵوگۆڕی بارمتەکان لە بەرامبەر زیندانییە فەلەستینییەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کە هەفتەى رابردوو جارێکى دیکە رووى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست کردەوە، بە ئامانجى گەیشت بە رێککەوتنى ئاگربەست، دەڵێت، تاکە رێگر لە ئاگربەست، بزووتنەوەى حەماسە.

ماوەیەکە دانوستانەکان بۆ رێککەوتنى ئاگربەست راگیراون، دوو هۆکارى سەرەکیی هەن، یەکەمیان هەڕەشە بەردەوامەکانى بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلە بۆ چوونە نێو رەفەح، دووەمیش داواکاریی حەماسە بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی و بەردەوام.

رەفەح چەندین مانگە هەڕەشەى هێرشى لەسەرە، ئەمریکا بەردەوام دژایەتى خۆى بۆ ئەو هێرشە راگەیاندووە، بلینکن جارێکى دیکە جەختی لەمە کردە و گوتى: ئیسرائیل هیچ پلانێکی بۆ پاراستنی ئەو هاووڵاتییە مەدەنیانە نەخستووەتەڕوو، کە ئەوێیان کردووە بە پەناگەندە، بۆیە ناتوانین پشتگیری لە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی گەورە بکەین بۆسەر رەفەح، چونکە زیانەکانى زۆر دەبن.

نزیکەى ملیۆنێک و 200 هەزار کەس پەنایان بۆ رەفەح بردووە، مەترسییە سەرەکییەکەى هێرشى ئیسرائیل لەسەر ئەو خەڵکە دەبێت.

تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی جارێکى دیکە هۆشداریدا و هەر هێرشێک بۆسەر رەفەح کاریگەری خراپی هەبێت.

هاوکات ریک پیپەرکۆرن، نوێنەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە فەلەستین دەڵێت، کەرتى تەندروستی ناتوانێت بەرگەی ئەو قەبارە وێرانکارییە بگرێت، کە بەهۆى هێرشەکەوە روودەدات.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button