ئاژانسی فرانس پرێس: ئیسرائیل بە درۆن هێرش دەکاتە سەر ئێران

 زووم:

ئیسرائیل بە چەند درۆنێکى بۆمبڕیژکراو هێرشی کردووەتە سەر ئێران و دەنگی چەندین تەقینەوەى بەهێز بیستراوە.

بەگوێرەى ئاژانسی فرانس پرێس، بەرەبەیانى ئەمڕۆ، ئیسرائیل بە چەند درۆنێکی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردووەتە سەر ئێران و دەنگی تەقینەوەى بەهێز لە هەندێک پارێزگای ئەو وڵاتە بیستراوە.

فرانس پرێس لە ئاژانسی هەواڵی “فارس”ـەوە بڵاویکردووەتەوە، سێ تەقینەوەى بەهێز لە نزیک بنکەى ئاسمانیی “شیکار” لە ئەسفەهان روویانداوە.

حسین دلێریان، گوتەبێژی دامەزراوەی ئاسمانیى ئێران بە ئاژانسەکەى گوتووە، بەرەبەیانیى ئەمڕۆ چەند درۆنێکى بۆمبڕێژکراو لەلایەن سیستمى بەرگریی ئاسمانیی ئێران لە ئەسفەهان خراونەتە خوارەوە، دەشڵێت، هێرشەکە مووشەکی تێدا نەبووە.

هاوکات ئاژانسی تەسنیمیش، بڵاویکردەوە، بنکە ئەتۆمییەکانى ئەسفەهان بەتەواوى پارێزراو و بێمەترسین.

هەروەها میدیاکانی ئەمریکاش لە زاری بەرپرسانی باڵاوە هێرشەکەیان پشتڕاستکردووەتەوە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button