سەرکردەیەکی بەدر بۆ زووم: سبەی نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغداد دەکات

زووم…

 

سەرکردەیەک لە ئیدارەی دەوڵەت بە زوومی راگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سبەی شەممە بۆ تاوتوێکردنی پرسی هەڵبژاردن سەردانی بەغداد دەکات.

ئەبو میساق مەساری، سەرکردە لە رێکخراوی بەدر لەوبارەیەوە بە زوومی بەغدادی گوت، نێچیرڤان بارزانی لە سەردانەکەیدا، بەشداریی کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت دەکات، کە تایبەت بە یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.

هەر بە گوتەی ئەو سەرکردەیەی رێکخراوی بەدر، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرکردەکانی ئیدارەی دەوڵەت، باس  لە پرسی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش دەکەن.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button