عەزیز وەیسى بۆ زووم: بە بارمتەى تاپۆى خانووەکەم ئازادکراوم تا رۆژى دادگاییکردن

عەزیز وەیسى هونەرمەندى میللى رۆژهەڵاتى کوردستان کە دوێنێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى ئێرانەوە دەستگیرکرا لە لێدوانێکدا بە زوومى راگەیاند، ئەوە خەڵکە منیان کردووە بە عەزیز وەیسى، منیش ناتوانم خۆم لە خەڵک جیا بکەمەوە، گیانی من لە گیانی ئەو هەموو گەنجە شیرینتر نییە.

عەزیز وەیسى شێوازى دەستگیرکردنەکەى بۆ زووم دەگێڕێتەوە و دەڵێت، مامەڵەى هێزە ئەمنییەکانى ئێران لەگەڵیدا باش بووە و ئەوە نەبووە کە ئازارى بدەن.

بە تۆمەتى بڵاوکردنەوەى گۆرانییەک بۆ ژینا ئەمینى و پشتیوانیکردن لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانى ئێران، دوێنێ عەزیز وەیسى لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى پارێزگاى کرماشانەوە دەستگیرکرا و ئەمڕۆش بە مەرجى بارمتە ئازادکرا.

هەواڵی زیاتر

Back to top button