سزاکان خەریکە ئێران دەخنکێنێت و سزای زیاتر بەڕێوەن…

زووم…

 

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا شەش پلانی پەسەند کردووە بۆ گوشاری زیاتر لەسەر حکومەتی ئێران و جۆ بایدن ئەو یاسایانەی واژۆ کرد.

ناوی ئەم شەش یاسایە چییە و بە چ ئامانجێک دانراون؟

یاسای یەکەم بریتییە لە “قەدەغەکردنی بازرگانیی نەوتی ئێران” کە بە ئامانجی کەمکردنەوەی داهاتی نەوت و سەرچاوە داراییەکانی ئێران ئامادەکراوە.

یاسای دووەم بریتییە لە “بەرەنگاربوونەوەی هەناردەی مووشەکی ئێرانی” کە مووشەک و فرۆکە بێفڕۆکەوانەکانی حکومەتی ئێران دەکاتە ئامانج و رێگری دەکات لە پێدانی ڤیزا بە تاک و دامەزراوە و بەرپرسانی ئەو وڵاتانەی کە پەیوەندییان بە بەرنامەی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هەیە و موڵک و ماڵیان بلۆک دەکات.

یاسای سێیەم بریتییە لە “قەدەغەکردنی بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا بۆ تیرۆر”، کە رۆیشتنی هەندێک پێکهاتەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان وەک کامێرا و هەستەوەر و سووڕەکان بەرەو ئێران قەدەغە دەکات.

یاسای چوارەم بریتییە لە “لێپرسینەوە لە سەرکردەکانی ئێران” کە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا هەژمارە بازرگانی و بانکییەکانی پەیوەست بە سەرکردەکانی حکومەتی ئێران لە دامەزراوە داراییە بیانییەکان دادەخات.

یاسای پێنجەم بریتییە لە “راگرتنی نەوتی ئێران بۆ چین” کە هەوڵدەدات فرۆشتنی نەوتی ئێران بە چین رابگرێت و کۆمپانیا چینییەکان کە تێوەگلاون لە کڕینی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان لە ئێرانەوە رێگرییان لێدەکرێت.

یاسای شەشەمین “مافی مرۆڤ و لێپرسینەوە لە ئاسایش”ە کە بە “یاسای مەهسا” ناسراوە، کە عەلی خامنەیی و ئیبراهیم رەئیسی رێبەر و سەرۆک کۆماری ئێران دەخاتە ژێر گەمارۆوە و تەنانەت رێگەیان پێنادات بچنە نەتەوە یەکگرتووەکان.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button