دەستگیرکراوانى ئۆپراسیۆنەکەى بەتاوینى بەغداد گەیشتە 307 کەس

لەو هەڵمەتەدا چەندین پارچە چەک و تاقیگە و کارگە دەستیان بەسەردا گیراوە

زووم:

گوتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگەیاند، ژمارەى ئەو کەسانەى لە ئۆپراسیۆنەکەى ناوچەى بەتاوین لە بەغداد دەستگیرکراون گەیشتووەتە 307 کەس.

عەمید میقدارد میرى، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکرد، دەستگیرکراوەکان بە تۆمەتى جیاواز دەستگیرکراون و ئۆپراسیۆنەکە تائێستاش بەردەوامە

ناوچەى بەتاوین لە بەغداد، یەکێکە لەو ناوچانەى زۆرترین تاوان و دیاردەى کوشتن و رفاندن و کاری تێکدەرانە و بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەى هۆشبەری تێدا ئەنجامدەرێت.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button