ئامار و لێدوانی بەرپرسانی ئێران دۆخی خراپیی بازاڕی خانووبەرە دەردەخات

زووم…

 

دۆخی بازاڕی خانووبەرە لە ئێران بەردەوام بەرەو ئاڵۆزبوون دەچێت، زۆرێک لە خەڵکی ئەو وڵاته، نەک توانای کڕینی خانوویان نەماوە، بەڵکو توانای بەکرێگرتن و پارەدان بە خزمەتگوزارییەکانیشیان زۆر کەمبووەتەوە.

ناسر رەزایی، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای بیناسازیی شارە نوێیەکانی ئێران دەڵێت:

کاتێک پێداچوونەوە بە ئامار و زانیارییەکاندا دەکەین، دەبینین نزیکەی %60ـی خەڵکی ئێران، واتە زیاتر لە 50 ملیۆن کەس دەکات، توانای کڕینی خانوویان نییە، تەنانەت هەندێک کەس لە چینی ناوەڕاستدا توانای بەکرێگرتن یان تێچووەکانی خانوویەکیان نییە.

لە هەندێک پرۆژەی نیشتەجێبوون، خێزانەکان ناتوانن پارەی خزمەتگوزارییەکان بدەن، کێشەشیان هەیە لە خەرجکردنی پارە بۆ چاککردنەوەی ئەسانسۆرەکانیان، کە خراپ بووە.

دواکەوتنی پرۆژەکان لە 10 ساڵی رابردوودا، بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئەو خانووانەی پێشوەختە پارەیان درابوو.

کاتێک سەیری رووداوەکانی رابردوو دەکەین، تێدەگەین ریشەی کێشەکانمان ئەوەیە، ئەمڕۆ رووبەڕووی کەسانێک دەبینەوە، ئەگەر خانوویەکی بێبەرامبەریشیان بۆ دابین بکەین، ئەوان توانای دابینکردنی تێچووەکانی رۆژانەیان نییە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button