لیژنەی تەندروستیی لە بەسرە: کۆمپانیا نەوتییەکان هۆکاری %70ـی حاڵەتەکانی توشبوون بە شێرپەنجەن

زووم…

 

لیژنەی تەندروستیی و ژینگەی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە کۆمپانیا نەوتییەکان تۆمەتبار دەکات بەوەی هۆکارن بۆ %70 حاڵەتەکانی توشبوون بە شێرپەنجە.

عەلی عەبادی، سەرۆکی لیژنەکە بە رۆژنامەی سەباحی گوت، ئەو گازە ژەهراوییانەی لە چالاکی کۆمپانیاکانی نەوتی بەسرە دەردەچن، هۆکاری %70ـی حاڵەتەکانی توشبوون بە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی گورچیلە و رەبۆ و چەندین نەخۆشی دیکەن.

عەلی عەبادی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەنجومەنی پارێزگای بەسڕە کاردەکات بۆ سوودبینین لە دەسەڵاتەکانی هەندێک بەڕێوەبەرایەتی و کۆمپانیا تا هەڵەکانی رابردوو راستبکەنەوە و بەجۆرێک کێشەی کۆمپانیا نەوتییەکان چارەسەر بکەن کە سەرجەم لایەنەکان رازی بکات.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button