نێچیرڤان بارزانی: هەڵبژاردن بە بەشداری هەموو لایەنەکانەوە بەڕێوەبچێت

زووم..

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لە پێویستی و گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردەوە بەڵام بە بەشداری هەموو لایەنەکان.

ئەمڕۆ نێچيرڤان بارزانى بەجیا لەگەڵ  تۆماس سیله‌ر، باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌وروپا له‌ عێراق و پاتريك دورێل، باڵيۆزى فەڕه‌نسا له‌ عێراق کۆبووەوە.

سەرۆکایەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا هاوڕابوون کە بۆ تازەکردنەوەی شه‌رعيه‌ت و پرۆسه‌ى ديموكراسى، گرنگ و پێويسته‌ هه‌ڵبژاردن بكرێت.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌وروپا سوپاس و پێزانينى بۆ هه‌وڵه‌كانى نێچيرڤان بارزانى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى به‌رده‌مى، ده‌ربڕیوە.

بەهەمانشێوە لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ باڵیۆزی فەڕەنسا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جەختی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن کردووەتەوە، بەڵام ئەمجارە باسی لە گرنگی بەشداری هەموو لایەنەکان کردووەتەوە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button