بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاوی ورمێ گەشتیار و باڵندەکان گەڕاونەتەوە بۆ دەریاچەکە

زووم…

بارانبارینی وەرزی بەهار و بەردانەوەی ئاوی بەنداوەکان، ئاستی دەریاچەی ورمێی لە رۆژهەڵاتی کوردستان حەوت سانتیمەتر زیاتر لە ساڵی رابردوو بەرزکردووەتەوە و رووبەرەکەشی ١٧٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە زیادیکردووە.

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی میهر، بەردانەوەی بەنداوەکان بە پێداگری و هەوڵی گرووپی کاری نیشتمانی بۆ رزگارکردنی گۆلی ورمێ ئەنجام دراوە، زیندووبوونەوەی گۆلەکەی تا رادەیەک بەدی هێناوە و بووەتە هۆی گەڕانەوەی گەشتیار و باڵندەکان بۆ دەریاچەکە.

بەهۆی باران و زیادبوونی ئاستی ئاوی دەریاچەکەوە، فلامینگۆکان گەڕاونەتەوە و سیمایەکی جوانی بە دەریاچەی ورمێ بەخشیوە.

فلامینگۆکان هەموو ساڵێک لە کاتی وشکبوون کۆچدەکەن و لە بەهاردا دەگەڕێنەوە بۆ دەریاچەکە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button