جاسم عەبود: نابێت ناکۆکییەکان فەرمانبەرانى هەرێم لە مووچە بێبەشبکات

زووم…

سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق رایگەیاند، نابێت ناکۆکییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و بەغداد فەرمانبەران و خانەنشینانى هەرێم لە مووچەکانیان بێبەش بکات و دەبێت هاوشێوەى هەموو پارێزگاکانى دیکەى عێراق مامەڵیان لەگەڵدا بکرێت.

دادوەر جاسم محەمەد عەبود، لە دیدارێکیدا لەگەڵ جینین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق راشیگەیاند، دەستوورى عێراق بەگوێرەی مادەی ١١٧ ھەرێمی کوردستان و دەسەڵاتەکانی وەکو ھەرێمێکی فیدراڵی ناساندووە و مافى ئەوەى پێداوە مومارەسەى دەسەڵاتى یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەریی بکات جگەلەو دەسەڵاتانەى کە تەنها تایبەتن بە حکومەتى فیدراڵ.

سەبارەت بە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانیش، سەرۆکى دادگاى فیدراڵى داواى لە جینین پلاسخارت کردووە وەکو نەتەوەیەکگرتووەکان رۆڵیان ھەبێت لە چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم ھەڵبژاردنەکە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button