دەم پارتى 500 کاندیدى ژنى بۆ سەرۆکشارەوانییەکان هەیە

زووم..

 

دەم پارتى بۆ هەڵبژاردنى شارەوانییەکانى 31ى ئازار، 500 ژنى وەک کاندید بۆ پۆستی گەورەشارەوانی و شارەوانییەکان دەستنیشان کردووە.

بەگوێرەى هەواڵێکى ئامیداخەبەر، دەم پارتى بەدەر لەو ژمارەیە، 1000 کاندیدى دیکەى بۆ پۆستى ئەندامى ئەنجومەنى شارەوانییەکان دەستنیشان کردووە.

خالیدە تورکئۆغڵو، پەڕلەمانتارى دەم پارتى لە پێگەى کۆمەڵایەتى ئێکس رایگەیاندووە، لە 81 پارێزگاى تورکیا و باکوورى کوردستان بە تێکڕا 1500 ژن وەک کاندیدى دەم پارتى رکابەرى بۆ هەڵبژاردن دەکەن.

لەدرێژەى پۆستەکەیدا راشیگەیاندووە، دەم پارتى، پارتى ئیرادەى ژنانە کە زۆرترین ژن بەشداریی هەڵبژاردن دەکات.
ئەو گوتی، ئەو ژنانە وەک هاوسەرۆکى شارەوانییەکان و ئـەندامى ئەنجومەن بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن، لەوانەش لە 28 شوێن بۆ پۆستى گەورەشارەوانیی، لە 49پارێزگا بۆ پۆستى سەرۆکى شارەوانیی، 45 ى دیکە بۆ سەرۆکى شارەوانیی ناوچە، لە 378 قەزا بەشدارى هەڵبژاردن دەکەن.

هەواڵی زیاتر

Back to top button