ئامانج عەزیز: هیچ لیست و هاوپەیمانێتییەک لە سلێمانی ناوى کاندیدانی نەداوەتە کۆمسیۆن

زووم..

 

بەڕێوبەرى نووسینگەی سلێمانى کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، تا ئێستا هیچ لیست و هاوپەیمانێتییەک ناوى کاندیدانى پێشکەشى کۆمسیۆن نەکردووە.

ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بەزوومى راگەیاند، وێراى ئەوەى تەنها چوار رۆژ ماوە بۆ تۆمارى لیست و هاوپەیمانێتییەکان، جگە لە کاندیدە سەربەخۆکان، هیچ لیست و هاوپەیمانێتییەک ناوى کاندیدانى پێشکەشى کۆمسیۆن نەکردوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، بڕیارى درێژکردنەوەى ماوەی پێشکەشکردنی کاندیدەکان لاى کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقە لە بەغداد و تا ئێستا نازانرێت لەو بارەیەوە چ بڕیارێک دەدەن.

بۆ زانیاریى زیاتر، زووم پەیوەندى بە دوو بەرپرسى لقى هەولێری کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانەوە کرد، بەڵام وەڵامى پەیوەندییەکانیان نەدایەوە.

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، تا رۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ئەم مانگەی دیارىکردووە بۆ پێشکەشکردنی ناوی کاندیدانی لیست و هاوپەیمانێتییەکان.

هەواڵی زیاتر

Back to top button