کۆڵبەرنیوز: سوپای پاسدارانی ئێران زیاتر لە 20 ئەسپی کۆڵبەران دەکوژێت

 زووم:

ماڵپەڕی کۆڵبەرنیوز، کە گرنگی بە هەواڵی کۆڵبەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەدات، دەڵێت هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران زیاتر لە 20 ئەسپی کاسبکاران و کۆڵبەرانیان کوشتووە.

ماڵپەڕی کۆڵبەرنیوز دەڵێت، دوێنێ یەکشەممە، هێزەکانی سوپای پاسدارانی  ئێران، لەسەر سنووری شاری بانە، تەقەیان لە 20 ئەسپی کۆڵبەران و کاسبکاران کردووە و سەرجەمیان مرداربوونەتەوە.

کۆڵبەرنیوز گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەسەر ماڵپەڕەکەی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا کوژرانی ئەسپەکان بەڕوونی دیارە.

کۆڵبەرنیوز ئاماژەی بەوەش کردووە، ئاژەڵانی باربەر تاکە سەرمایە و سەرچاوەی بژێویی کۆڵبەرانن.

هەواڵی زیاتر

Back to top button