حەوت منداڵ لە عێراق تووشى نەخۆشى ئایدز بوون

 زووم:

وەزارەتی تەندروستیی عێراق، تووشبوونی حەوت منداڵی بە نەخۆشى ئایدز راگەیاند، کە تەمەنیان لە چوار ساڵ زیاتر نییە.

سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتەکە بە ئاژانسى هەواڵى عێراقى رایگەیاند، عێراق لە ریزی ئەو وڵاتانەدایە کە ئامارەکانی تووشبوون بە ئایدز تێیاندا کەمە، زیاتر لە دوو هەزار هاووڵاتیی عێراقی تووشی ئایدز بوون، ئەو ژمارەیەش لە ستانداردی جیهانی و وڵاتانی ناوچەکە کەمترە.

گوتیشی، لەنێو تووشبووەکاندا حەوت منداڵ هەن کە تەمەنیان لە چوار ساڵ زیاتر نییە و بە رێگەی گواستنەوە نەخۆشییەکەیان بۆ گواستراوەتەوە “تاتۆکردن و کەڵەشاخ لە دیارترین هۆکارەکانی گواستنەوەی نەخۆشییەکەن”.

گوتەبێژی وەزارەتى تەندروستى ئاماژەى بەوەشدا، لە هەموو ناوەندە تایبەتمەندەکان لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکە چارەسەری پێویست بۆ تووشبووانى نەخۆشییەکە هەیە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button