رۆیتەرز: هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی هەولێر

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر: ئاگاداری هێرشی درۆنی نین

زووم:

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند، بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکەش بەزوومی گوت، هیچ هێرشێک نەکراوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکەوە گواستیەوە، ئەمڕۆ بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو هێرشکراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

زووم بۆ زانیاریی زیاتر پەیوەندیی کرد بە ئەحمەد ھۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکەوە،  رایگەیاند، ئاگاداری ھیچ ھێرشێک نین بۆسەر فڕۆکەخانەی ھەولێر.

پێش ئەم هێرشەی رۆیتەرز باسیدەکات، ئەمریکا ئاشکرایکردبوو، لە دوای 7ی ئۆکتۆبەر و شەڕی غەزەوە، زیاتر لە 150 جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button