وەزیری دەرەوەی چین: گەورەترین ئاڵنگاری بەردەم واشنتن و پەکین گرفتی تایوانە

چین داوا لە ئەمریکا دەکات دەستێوەردان لە کێشەی تایواندا نەکات 

زووم:

 

وەزیری دەرەوەی چین رایگەیاند، گرنترین ئاڵنگاریەکانی بەردەم پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و وڵاتەکەی، کێشەی تایوانە.

وەزارەتی دەرەوەی چین لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، وانگ ئی، وەزیری دەرەوەی چین و جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا سەبارەت بە گرفتی تایوان کۆبونەویەکی دورۆژەیان ئەنجامدا و جەختیان لە پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچە کردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتوە، وانگ ئی داوای لە جەیک سولیڤان کردوە دەستێوەردان لە کێشەی هەڵپەسێراوی دوورگەی تایوان نەکات .

هاوکات کۆشکی سپیش رایگەیاند، جەیک سولیڤان لە کۆبوونەوەکەدا جەختیکردووەتەوە لە پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی دوورگەی تایوان و پابەندبوونیانە بە پاراستنی ستراتیژیی پەیوەندیەکانیان لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتی هەردولا.

لەدوای هەڵبژاردنەکەی تایوان لەماوەی رابردوو، ئەمە یەکەم یەکتربینینی بەرپرسانی باڵای ئەو دوو وڵاتەیە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button