گوندی ئاوکا لە ناحیەی شێلادزێ بوردومانکرا

زووم:

کاتژمێر 8ی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە هێزی ئاسمانی سوپای تورکیا گوندی ئاوکای لە سنووری ناحیەی شێلادزێ بۆردوومانکرد، ناوچە بۆردومانەکە تەنها یەک کیلۆمەتر لە شیلادزێوە دوورە.

رزگار سارکی، بەڕێوەبەری ناحیەی شێلادزێ بە زوومی راگەیاند، پشت گوندی ئاوکا لە سنووری ناحیەی شێلادزێ، کە 10 ماڵی تێدا دەژین و کیلومەترێک لە ناحیەی شێلادزێوە دوورە، بۆدومانکراوە.

لە سنووری ناحیەی شێلادزێ 83 گوند قەدەغەی هاتوچۆی لەسەرە، لە ناحیەی دێرەلوکیش لە کۆی 56 گوند، تەنها 16 گوند ئاوەدانە و 40 گوندیان بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورکیاوە ئاوەدان نین.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button