بلومبێرگ: هەناردەی نەوتی عێراق بۆ هندستان شوێن بە نەوتی روسی چۆڵدەکات

زووم:

ئاژانسی بلومبێرگ رایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق مەترسی لەسەر پێگەی روسیا دروستدەکات وەک گەورەترین دابینکەری نەوت بۆ هندستان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بلومبێرگ، لەم مانگەدا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ هندستان لە یەک رۆژدا یەک ملیۆن و 177 هەزار بەرمیل نەوت بووە، لە کاتێکدا هەناردەی نەوتی روسیا بۆ هندستان ملیۆنێک و 89 هەزار بەرمیل بووە.

ئاژانسی بلومبێرگ ئەوەشی خستەڕوو، گرژی و ئاڵۆزییەکانی دەریای سوور کاریگەرییان هەیە لەسەر پاشەکشەی هەناردەی نەوتی روسی بۆ هندستان.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button