گوتەبێژی دەم پارتی: رەنگە بەبێ رێکەوتن لە ئیستەنبوڵ بەشداریی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بکەین

زووم:

ئایشەگول دۆغان وتەبێژی دەم پارتی دەڵێت، سەرەڕای بەردەوامیی دیدارەکانمان لەگەڵ جەهەپە، ئەگەری زۆرە لە ئیستەنبوڵ و ناوچەکانی دیکەی تورکیا، بەبێ هیچ رێککەوتنێک بەشداری لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بکەین.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی  T24 گوتەبێژی دەم پارتی رایگەیاندووە، تائێستا لەناو دەم پارتیدا گفتوگۆکان لەسەر کاندیدەکانی ئیستەنبوڵ بەردەوامی هەیە، سەرەڕای دیدارەکانمان لەگەڵ جەهەپە، تائێستا نەگەیشتوینەتە هیچ رێککەوتنێک.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئازاری ئەمساڵ، ئەگەری زۆرە لە ئیستەنبوڵ کاندیدی خۆیان هەبێت.

هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە 31ـی مانگی ئاداری ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت، پێشتر ئیی پارتی رەتیکردەوە لەگەڵ جەهەپە هاوپەیمانیەتی پێکبهێنێت بەڵام ئاک پارتی و جەهەپە تا ئێستا دەستبەرداریی خۆنزیککردنەوە لە دەم پارتی نەبوون.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button