تورکیا دوو گوندی رۆژئاڤای بۆردومانکرد

زووم:

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤی دەڵێت، درەنگانی شەوی رابردوو سوپای تورکیا دوو گوندیان لە رۆژئاڤای کوردستان بۆردومان کرد.

روانگەکە لە زاری سەرچاوەکانییەوە دەڵێت، سوپای تورکیا گوندەکانی حەربەل و ئوم قەرایان لە رۆژئاڤای کوردستان بۆردومانکردووە و گوندەکان خەڵکیان تێدابووە.

دەشڵێت، بۆردومانەکان لەو ناوچانە کراون کە لە دەوروبەری پارێزگای حەلەبن و هێزە کوردییەکان و هێزەکانی رژێمی سوریایان تێدا جێگیرکراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی روانگەی سوری، بۆردومانەکان لەڕێی تۆپخانەی قورسەوە ئەنجامدراون و هێشتا زانیاری لەبارەی زیانی گیانی نییە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button