دووانەیەک لە دوو رۆژ و دوو ساڵی جیاوازدا لەدایکبوون

زووم:

لە ویلایەتی نیوجێرسیی ئەمریکی دوو منداڵی دووانە لەدایکبوون کە رۆژ و ساڵی لەدایکبوونیان جیاوازە.

بەگوێرەی هەواڵێکی سی ئێن ئێنی ئەمریک، شەوی 31ی کانوونی یەکەمی رابردوو کاتێک ئێڤ هەمفری بەسەر سکە دووانەکەیەوە ژان گرتوویەتی، لەگەڵ هاوسەرەکەیدا سەردانی نەخۆشخانەی فیراتوا فۆرهیسیان لە شاری نیوجێرسی کردووە و بەپەلە لیژنەی پزیشکی لێی کۆبوونەتەوە.

سەرئەنجام یەکێک لە منداڵەکان لە شەوی 31ی کانوونی یەکەمی 2023دا لەدایکبووە و دوای 40 خولەکیش، دووەم منداڵ لە 1ی کانوونی یەکەمی 2024 لەدایکبووە، واتە دوو رۆژ و دوو ساڵی جیاواز.

بەگوێرەی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا (CDC)، لەدایکبوونی منداڵی دووانە ڕێژەی 3%ـی کۆی ئاماری لەدایکبووانی وڵاتەکە پێکدەهێنێت.

میلیسیا یورکانین، ئەو پزیشکەی نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئێڤ ئەنجامداوە دەڵێت، تائێستا لە ژیانی پیشەییدا نەیبینیوە دوو منداڵی دووانە لە دوو ساڵی جیاوازدا لەدایک بن.

بەڵام هەرچۆنێک بێت، لەدایکبوونی ئەو دوو منداڵە ئاهەنگەکانی سەری ساڵی بۆ خێزانەکە زیاتر کرد، زیاتر لەوەش، رۆژەکە ساڵیادی هاوسەرگیریی دایک و باوکەکە بوو.

هەواڵی زیاتر

Back to top button