مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە تورکییەکانی ئەمڕۆ 12ی تشرینی دووەمی 2022

 

ئاکشام

  • نرخی ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆمەتر دابەزی
  • هاوپەیمانی وڵاتانی تورک لە رووی ئاسایشەوە پێکەوە کار دەکەن
  • سوید ئامادەکاری بۆ رادەستکردنی بولەند کەنەشی نزیک لە فەتحوڵلا گولەن دەکات

 

سەباح

  • حکومەت: لە 14 رووەوە هاوکاری خێزانە هەژارەکان دەکرێت
  • ئەردۆغان: یەکێتی ئەوروپا 52 ساڵە دەستیدەستیمان پێدەکات و رێگەنادات ببینە ئەندام
  • هاوڵاتیەکی روسی لە ئەنتاڵیا لەسەر دوو لیرە هاوڵاتیەکی تورکی کوشت

 

سوزجو

  • دوکاندارەکان لە تورکیا داوای کەمکردنەوەی کرێی دوکان و پسوڵەی کارەبا دەکەن
  • دادگای ئەستەنبوڵ داوای سەپاندنی چوار ساڵ سزای زیندانی بۆ ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ، سەرۆکی شارەوانی شارەکە دەکات
  • لە تورکیا ملیۆنێک و 500 هەزار کەس لە کۆتایی ساڵدا چاوەڕێی خانەنشینی دەکەن

 

میلیەت

  • لە شەش مانگدا زیاتر لە 600 ئەندامی داعش لە تورکیا دەستگیرکراون
  • حکومەتی تورکیا موچە کەمەکان 50٪ زیاد دەکات
  • یانسیبی فەرمی ئەم سەری ساڵە لە تورکیا 200 ملیۆن لیرەیە

هەواڵی زیاتر

Back to top button