نەوت بەرزترین نرخی ئەم مانگەی تۆمارکرد

 

نرخی نەوتی خاو بەرزتربووەوە و بەرزترینی ئەم مانگەی تۆمارکرد، بەشێکی بەرزبوونەوەکە پەیوەندیی بە ناسەقامگیریی دەریای سوورەوە هەیە.

لە ئێوارەى دوێنێوە نرخى نەوت لە بازاڕی جیهانى بەرزبووەتەوە، یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت سەروو 81 دۆلارى تۆمار کردووە، ئەوەش بەرزترین نرخە لەم مانگەدا تۆمارى کردبێت.

ئاژانسى رۆیتەرز دوو هۆکارى پشت بەرزبوونەوەى نرخى نەوتى ئاشکرا کردووە، یەکەمیان زیادبوونى هێرشى سەر کەشتییەکانى دەریاى سوورە، دووەمیشیان ئەوەیە وەبەرهێنەران پێشبینى دەکەن لە ساڵى نوێ دا فیدراڵى ئەمریکا دەست بە دابەزاندنى رێژەى سوودى بانکى بکات، ئەوەش کاریگەرى لەسەر بووژاندنەوەى بازاڕ دەبێت و خواستى خەڵک بۆ نەوت و کاڵاکانى دیکە زیاد دەکات.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button