دەستپاکیی هەرێم: لە چوار ساڵی رابردوودا 897 دۆسیەی گەندەڵی دراون بە دادگە

زووم:

دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا 897 دۆسیەی گەندەڵی رەوانەی دادگە کراون.

ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری دۆسیەکانی گەندەڵی ئاشکراکرد و رایگەیاند، هەزار و 10 دۆسیەی گەندەڵی لەژێر لێکۆڵینەوەدایە و ئەمساڵ 230 دۆسیە رەوانەی دادگە کراون.

گوتیشی، نزیکەی 400 بۆ 500 دۆسیە لە بەردەستدان و بەشێکیان بەهۆی نەبوونی بەڵگەوە تائێستا بەبێ بەرەوپێشچوون ماوەتەوە و بەشێکیشیان رەوانەی دادگە کراون.

ئەحمەد ئەنوەر ئاشکراشیکرد، 23 تاوانبار سزای راگرتنی جێبەجێکردنیان بۆ دەرچووە، کە بە گوتەی خۆی تێبینیان لەسەر بریارەکە هەیە.

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button