رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیەن
- وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بە نهێنی لەلایەن حکومەتەوە داوای لێکراوە تێچووی پلانی نارردنی کۆچبەران بۆ رواندا ئاشکرا بکات
- نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریی دەدات دۆخی غەزە خەریکە بەرەو دۆزەخ دەچێت و کارەساتی مرۆیی لە ئان و ساتدایە
- ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی کە زۆر بەکارهێنانی گۆشت و بەرهەمە شیرەمەنییەکان بە چارەسەری گۆڕانی کەشوهەوا دەزانن، بەشدارییان لە لوتکەی کەشوهەوادا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە
واشنتن پۆست
- بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا بۆ یەکەمجار دوێنێ هەینی یاسایەکیان لەبارەی رێکخستنی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد و مەترسییەکانی دەکرد
- ئەمریکا بۆ سێیەم جار ڤیتۆی لە دژی بڕیارنامەیەکی ئەنجومەنی ئاسایش بەکارهێنا کە داوای دەستبەجێ راگرتنی شەڕی ئیسرائیل و حەماسی دەکرد
- ناردنی هاوکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ غەزە بەتەواویی کێشەی تێکەوتووە
چاینە دەیلی
- سەرکردایەتی چین هەوڵەکانی بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی ئابووریی وڵاتەکەی لە ساڵی داهاتوودا چڕدەکاتەوە
- دابینکردنی چاودێریی تەندروستی بۆ کەسانی بەتەمەن لە ماڵەکانیاندا لە چین ئەرکی سەرشانی ئەو چینەی کۆمەڵگای کەم کردووەتەوە
- ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا، بۆ هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی ئەو وڵاتە لە ساڵی داهاتوودا خۆی کاندید دەکاتەوە
عەرەب نیوز
- وەزیرانی دەرەوەی وڵاتە عەرەبییەکان داوا دەکەن لە غەزە ئاگربەست رابگەیەندرێت
- باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد بە حەوت مووشەک کرایە ئامانج
- سەرۆکی فەلەستین دەڵێت، دەبێت شەڕی غەزە کۆتایی پێبێت و کۆنفرانسێک بۆ گەیشتنە رێککەوتن ئەنجامبدرێت
رۆژنامە عەرەبییەکان
عەرەب
- بۆ گەڕاندنەوەی رۆڵی یەکێتی لە نەخشەی سیاسی عێراقدا، بافڵ تاڵەبانی بازنەی هاوڕێیەتیەکانی فراوان دەکات
- حکومەتی عێراقی دوودڵە لە وەڵامدانەوەی میلیشیاکان، دوای هێرشکردنە سەر باڵۆزخانەی ئەمریک
- هیچ چارەسەرێکی ریشەیی بۆ کێشەی مووچەخۆرانی هەرێمى کوردستان نییە
شەرقولئەوسەت
- بەغداد هۆشدارییەکی توندی پێگەیشت، دوای بەئامانجگرتنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا
- سودانی دەڵێت، هیج پاساوێک نییە بۆ هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا
- کریملن ئاسوودەیە بە “هاوبەشی فرە جەمسەر” لەگەڵ تاران
قودسی عەرەبی
- ئیسرائیل لە 24 کاتژمێردا 450 ئامانجی لە غەزە بۆردوومان کردووە
- ئەمریکیەکان لە بەغداد بۆردوومان دەکرێن و سودانی فەرمان دەکات بکەران بدۆزرێنەوە
- پوتین ساڵی داهاتوو دووبارە خۆی کاندید دەکات بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی
زەمان
- سودانی هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکای بە “تیرۆریستی” وەسف کرد
- عێراق دابەزاندنی خۆبەخشانەی بەرهەمهێنانی نەوت دەستپێدەکات، رۆژانە تەنها 4 ملیۆن بەرمیلی دەوێت
- بلینکن پشتگیری لە لێکۆڵینەوەی ورد لە کوژران و بەئامانجگرتنی رۆژنامەنووسان لە باشووری لوبنان دەکات
رۆژنامە فارسییەکان
جمهوری ئیسلامی
- سەرۆکی دەزگای دادوەری ئێران رایگەیاند، زۆربەی گەندەڵییەکانی هاوردەکردنی چا لە کابینەی ئێستای دەڵەوتدا بووە
- چین دەرهێنانی نەوتی لە ئەفغانستانى بۆ سێ بەرانبەر زیاد کرد و تاڵیبان پشت بە بەرهەمی ناوخۆیی دەبەستێت
- قەبارەی ئەو گەندەڵیانەی لە ئێران دەکرێت دەریدەخات مافیا، گەورەترە لە بەرپرسانی وڵاتەکە
شەرق
- زانکۆ لە ئێران چیدیکە شوێنی زانست نییە، گۆڕاوە بە شوێنێک بۆ شێوازێکی دیکە لە گوزەران
- نرخی ئینتەرنێت لە ئێران 30% بەرز دەبێتەوە
- خوێندکاران بەرامبەر بە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو کەمتەرخەمن؛ نەدەزانن کەی بەڕێوە دەچێت و نە بۆیان گرینگە چۆن بەڕێوە دەچێت
ئەبرار
- کۆشکی سپی دەڵێت، لە پەیوەندییەکانى مسکۆ و تاران بێ‌ئاگا نین و بە وردی چاودێری دەکەین
- بەرپرسێکی باڵای ئێران، دوای 44 ساڵ لە هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی، سەرچاوەی هەڵاوسانی ئابووریی وڵاتەکەی دەخاتە ئەستۆی دەسەڵاتى پێشوو
- 30%ـى خەڵکى شارێکی ئێران تووشی نەخۆشیی پەستانى خوێن بوونە
ئێعتماد
- دەرکەوت گەندەڵییەکەی هاوردەکردنی چا، کاری کابینەى رەئیسییە کە هەوڵیان دەدا بیخەنە ئەستۆی کابینەی پێشوو
- لە ماوەی کابینەى رەئیسیدا زۆرترین خوێندکار و مامۆستا لە زانکۆکان دەرکراون
- لاوانی ئەفغانستان بڕیاری دەربازبوون لە تاڵیبانیان داوە، بەڵام بەرەی ئۆپۆزسیۆن ناکۆک و پەرتەوازەن
رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییه‌ت
- چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڤیزا بۆ دوورگه‌كانی یۆنان بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ بێت
- ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، له به‌رنامه‌یدا نییه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ بایدن بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیی بكات چ بابه‌تێک پێویست بێت باسی ده‌كه‌ن
- رووتكردنه‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له كاتی ده‌ستگیركردنیاندا له باكووری كه‌رتی غه‌زه، كاردانه‌وه‌ی به‌دوادا هات
سۆزجو
- كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی فرۆشیان به‌رزبكه‌نه‌وه، بۆ یاری كۆتایی فه‌نه‌رباخچه و گاڵاتاسارای له سعودییه پاكێجی گه‌شتیارییان به گه‌شتی عومره‌وه ئاماده‌كردووه
- ده‌بوو بێ ڤیزا بچینه یه‌كێتیی ئه‌وروپا، سه‌رینه‌گرت، ئێستا چوونه 10 دوورگه‌ی یۆنانمان وه‌ک مژده پێ ده‌فرۆشنه‌وه، كه له كاتی گه‌یشتن ڤیزا وه‌رده‌گرین
- غه‌زه‌ییه‌كان له‌تاو سته‌می ئیسرائیل چوونه‌ته ره‌فه‌ح له‌سه‌ر سنووری میسر
جمهورییه‌ت
- دادگای ده‌ستووریی تورکیا بڕگه‌یه‌كی تایبه‌ت به تیرۆری له یاسای سزادانی توركیا هه‌ڵوه‌شانده‌وه، بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌گه‌ر كه‌سێک ئه‌ندامی رێكخراوێک نه‌بێت، سزای ئه‌ندامێتیی به‌سه‌ردا ناسه‌پێنرێت
- كوڕی سه‌ركۆماری سوودان له ئه‌سته‌نبوڵ به ئۆتۆمبیل له ماتۆڕسوارێكی دا و كوشتی، به‌ڵام دوای جێهێشتنی توركیا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركرا
- نرخی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون لە تورکیا له ماوه‌ی سێ ساڵدا هه‌شت هێنده به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌وانه‌ی داهاتیان كه‌مه نه بتوانن كرێ بده‌ن نه یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون بكڕن
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- ئه‌و یه‌كانه‌ی نیشته‌جێبوون كه حكومه‌ت درووستیان ده‌كات، پێشتر قیستی مانگانه‌ی نیوه‌ی كه‌مترین مووچه بوو، ئێستا هێنده و نیوێكێتی
- له كاتێكدا كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئیسرائیل له غەزە پێی ناوه‌ته مانگی سێیه‌مه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند، له دانوستاندان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی غه‌زه
- حكومه‌تی ئه‌ردۆغان كه به نیازی په‌یداكردنی سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌كی رووی كردبوویه یۆنان، ویستی كه‌شێكی ئه‌رێنی درووست بكات، نه‌یتوانی رایگشتی وڵاته‌كه قایل بكات