رۆژنامەکان: قەیرانی حەلبوسی کۆتایی هات،بەڵام گەردەلولی گۆڕانکاری ئێستا دەستیپێکرد

سەردێڕی رۆژنامەکانی ئەمڕۆ شەممە، 18ی تشرینی دووەمی 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • قەیرانی حەلبوسی کۆتایی هات،بەڵام گەردەلولی گۆڕانکاری ئێستا دەستیپێکرد
  • سزا ئەمریکیەکان کەتائیبی حیزبوڵڵا بە ئامانج دەگرێت لە عێراق
  • گرووپە چەکدارییە عێراقییەکان بۆردومانی هەریر و عەین ئەسەدیان دەستپێکردەوە

قودسی عەرەبی

  • هادی عامری ئاماژە بەبەکارهێنانی چەکی نەوت دەکات بۆ وەستاندنی جەنگی غەزە
  • ئێران یۆرانیۆمی زیاتر دەپیتێنێت لەگەڵ سەختبوونی جەنگی غەزە و نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا
  • بەهۆی گەمارۆی نەخۆشخانەکان لەلایەن ئیسرائیل، 50 نەخۆش گیانیان لەدەستدا لە ماوەی چەند رۆژێک

عەرەب

  • چوارچێوەی هەماهەنگی موزایەدە دەکات بە دۆسیەی رۆیشتنی ئەمریکیەکان لە عێراق
  • رەخنەگرتن لە ئیسرائیل ناکۆکی خستە نێوان ئەردۆغان و ئۆلاف شۆڵزی راوێژکاری ئەڵمانیا
  • ئێران سیستەمی بەرگری ئاسمانی بەهێز دەکات لە میحوەرەکانی سوریا و لوبنان

زەمان

  • حەلبوسی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا و تورکیا تاوتوێی لێکەوتەکانی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەکات
  • درۆنەکان دووبارە هێرشیانکردە سەر بنکەکانی عەین ئەسەد و هەریر
  • نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە مەرگی بەکۆمەڵ لە غەزە بەهۆی برسێتیەوە

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

فاینەنشیەڵ تایمز

  • رێکخراوی ئۆپێک خۆی ئامادەکردووە کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لە ساڵی داهاتوودا درێژبکاتەوە
  • هاوڵاتییانی غەزە بۆ پەیداکردنی نان فڕکانفڕکانیانە و ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشکردنە سەر باشوری غەزە ئامادەکردووە
  • دوای لەدەستدانی متمانەیان پێی، بۆردی کۆمپانیای زیرەکی دەستکردی ChatGPT سام ئاڵتمانی بەڕێوەبەریان لە پۆستەکەی دورخستەوە

واشنتن پۆست

  • لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024، جۆ بایدن و ترەمپ هێرشەکانیان بۆسەریەکتریی چڕدەکەنەوە و کاندەدەکانی دیکە فەرامۆشدەکەن
  • تەمەنیان چەند هەفتەیەکە بەڵام بەهۆی جەنگەوە، کۆرپەکانی غەزە لە دایکانیان جیابوونەتەوە و لەچاوەڕوانیدان پێیان شادببنەوە
  • سەرکردەکانی تەکنەلۆژیا گەرمبوونەوەی پەیوەندییەکانی چین و ئەمریکا بە گرنگ دەزانن بەڵام لەبارەی سیستمەکانی زیرەکی دەستکردەوە ناکۆکییەکان هێشتا بەردەوامن

ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست

  • دوای کۆبوونەوەی سەرۆکی چین و سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، ئەو دوو وڵاتە دەڵێن دەتوانین بەئاشتییانە بەیەکەوە بژین
  • جاک ما، بەڕێوەبەری کۆمپانیای عەلی بابا دەڵێت زۆر ئەرێنییانە لەداهاتووی کۆمپانیاکە دەڕوانێت سەرەڕای ئەوەی بەشێک لە پشکەکانی فرۆشتووە
  • وڵاتانی بەشدار لە لوتکەی ئاپێک لە سان فرانسیسکۆ کۆکن لەبارەی بازرگانی و گۆڕانکاریی کەشوهەوا، بەڵام لەبارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە ڕایان جیاوازە

عەرەب نیوز

  • نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریی دەدات تەواوی هاوڵاتییانی غەزە کە ژمارەیان 2.3 ملیۆن کەسە، روبەڕووی برسێتی بوونەتەوە
  • دوای ناردنەوەی 250 کۆچبەی رۆهینگیا لەلایەن ئیندۆنیزیاوە بۆ دەریا، مەترسیی لەسەر ژیانیان رووی لەزیادبووندایە
  • بەهۆی رودانی بومەلەرزەیەک بەگوڕی 6.7 پلە لە فلیپین، بووک و زاوایەک گیانیان لەدەستدا

رۆژنامە فارسییەکان

جەوان

  • هەوساری ڕووناکبیرانی ئێرانی کەوتۆتە دەست میدیاکانی بێگانە و گوتاری “انقلاب” تا دێت لاوازتر دەبێت
  • خامنەیی؛ ئەرکی هەمووانە کە بەستێن و دەرفەتێکی لەبار و چالاک بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان بڕەخسێنن
  • ناتانیاهۆ دانی بە سەرنەکەوتنی سپای ئیسرائیل لە غەززەدا نا و گوتی؛ تا ئێستا دیلەکانمان بۆ نەدۆزراونەتەوە

ئێران

  • لە فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانەوە بۆ چەکدارانی حەماس: لەم جەنگە مێژووییەدا ئەوەی لە دەستمان بێت دەیکەین
  • سپای ڕژێمی زایونیزمی ئیسرائیل لە هێرشکردنە سەر نەخۆشکانەکانی غەززە بەردەوامە و ڕۆژانە منداڵ دەکوژن
  • ناتانیاهۆ لەبەرئەوەی هیچ دەستکەوتێکی نەبووە، ڕاگرتنی شەڕ بە قازانج نازانێ

هەمشەهری

  • ئیسرائیل لە بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتیی جیهان‌ شکستی هێنا و، لە شەڕی میدیاییش‌دا دۆڕاندوویەتی
  • وەزیری دەرەوەی ئێران هوشداریی فراوانتربوونی شەڕ دەداتە ئەمریکا و دەڵێ، بە قازانجی هەمووانە ئیسرائیڵ شەڕەکە ڕابگیردرێ
  • حیزبوڵڵا کۆبوونەوەی سەربازانی ئیسرائیلی کردە ئامانج و مقاومەتی عێراقیش بە درۆن هێرشی کردە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکای لە “عین‌الاسد”

ئەبرار

  • بەپێچەوانەی خواستی ئەمریکا، بەشار ئەسەد بە پشتیوانی و ئیرادەی ئێران لە سەر کورسیی دەسەڵات مایەوە
  • ئەمریکا و ئیسرائیل لەسەر ئیدارەکردنی غەززەی دوای کۆتایی شەڕ، ناکۆکییان تێدەکەوێ
  • دەرکردنی فەلەستینییەکان لە غەززە، هێڵی سووری وڵاتانی عەرەبییە و ئیسرائیل هەوڵی دەرکردنیان دەدات

رۆژنامە فارسییەکان

سۆزجو

  • سه‌رۆكی جه‌هه‌په‌ ده‌رگاری به‌ڕووی هاوپه‌یمانییه‌كاناندا بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند ئاماده‌ن بۆ دانوستان
  • له‌په‌رله‌مان ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌پ و په‌رله‌مانتارێكی مه‌هه‌په‌ له‌سه‌ر ناوی كوردیی بۆره‌كێك روویدا، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی مه‌هه‌په‌ له‌جیاتی كورد وشه‌ی كوت-ی به‌كارهێنا.
  • سه‌رۆكی باندێكی تاوانكاری 700 ملیۆن لیره‌ قه‌رزی له‌ بانكێكی حكومه‌ت وه‌رگرتووه‌ بێ دانانی هیچ گره‌نتییه‌ك

جمهورییه‌ت

  • دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماده‌ نه‌بوو فڕۆكه‌ی جه‌نگیی F-16 به‌ توركیا بفرۆشێت، ئه‌نقه‌ره‌ ده‌یه‌وێت فڕۆكه‌ی جه‌نگیی یۆرۆفایته‌ر له‌ ئه‌ورووپا بكڕێت
  • هاوسه‌ری هرانت دینكی رۆژنامه‌وان دوای ئه‌وه‌ی بكوژی مێرده‌كه‌ی ئازادكرا، ده‌ڵێت جارێكی دیكه‌ نادادی یه‌خه‌ی گرتینه‌وه‌
  •   بانگه‌وازه‌كانی ئاگربه‌ست له‌ غه‌زه‌ بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه‌

حوڕییه‌ت

  • ئه‌ردۆغان له‌پێناو ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ پێشنیازی پێكه‌وه‌ كاركردنی بۆ ئه‌ڵمانیا كردووه‌
  • خێزانی بارمته‌ ئیسرائیلییه‌كان نامه‌یه‌كیان بۆ ئه‌ردۆغان ناردووه‌ و داوای هاوكاریی ده‌كه‌ن
  • شه‌پۆلی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كان له‌ نێو ئیی پارتیدا تا دێت فراوان ده‌بێت

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • غه‌زه‌ له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگدایه‌ به‌هۆی برسێتییه‌وه‌
  • بریتیش پێترۆلیۆمیش توركیای جێهێشت، له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا زیاتر له‌ 100 براندی جیهانیی له‌ توركیا كشانه‌وه‌
  • كۆنفیدراسیۆنی سه‌ندیكاكانی كرێكاران ده‌ڵێت پشكی كرێكاران له‌ داهاتی نیشتمانیی له‌ نزمترین ئاستیدایه‌ له‌ مێژوودا

هەواڵی زیاتر

Back to top button