رۆژنامەکان: بەغداد هەڵوێستی توندتر دەبێت بەرامبەر هەولێر

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 9ى ئەیلولى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • سودانی هەوڵەکانی چرکردووەتەوە بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی کەرکوک
  • حکومەتی ناوەند ئیلتیزامی ئەخلاقی خۆی بەرامبەر هاوڵاتیانی هەرێم دوپاتدەکاتەوە
  • ئەکادیمیەکان داوای ئەنجامدانی دیالۆگی کورد و عەرەب دەکەن

شەرقولئەوسەت

  • نێوەندگیری دەکرێت بۆ نەتەقینەوەی دۆخی کەرکوک
  • کەرکوک بووە هۆی دروستبوونی مشتومڕ لە نێوان بەغداد و هەولێر لەسەر دۆسیەی دارایی
  • خۆپیشادانەکانی سوەیدا لە سوریا تاوەکو بێت فراوان دەبێت و پێی نایە رۆژی بیستەم

قودسی عەرەبی

  • ئەمریکا فشار دەکات بۆ کۆتایی هێنانی ناکۆکی نێوان هێزە کوردییەکان و هۆزە عەرەبەکان لە سوریا
  • بەغداد هەڵوێستی توندتر دەبێت بەرامبەر هەولێر و دەڵێت، قەرزەکانی هەرێم سێ هێندەی پشکەکەیەتی لە بودجە
  • زیاد لە %12ی خەڵکی عێراق نەخوێندەوارن

زەمان

  • ترس هەیە گرژی بکەوێتە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد
  • دهۆک و موسەنا لە لیستی پێشەوەی ئەو پارێزگایانەن کە زۆرترین نەخوێندەواریان تێدایە
  • روسیا ئەمریکا تۆمەتبار دەکات بە پەرەپێدانی پرۆگرامی بایۆلۆجی لە چەند وڵاتێک، لە نێویاندا عێراق

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف

  • بەهۆی خەرجکردنی پارە بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازە زیانبەخشەکان، بانکی ئینگلتەرا تواناکانی لاوازبووە و بووەتە هۆی هەڵاوسان لە بەریتانیادا
  • زیاتر لە 100 خێزانی بەریتانی ناوی خۆیان نوسیوە بۆ ئەوەی قەرەبوو بکرێنەوە بەهۆی ئەوەی باوباپیرانیان لە رابردوودا بە کۆیلە کراون
  • ئۆکراین رەخنە لە ئێلۆن مەسک دەگرێت بەهۆی ئەوەی رێگەی نەداوە سوپای ئۆکراین لە ئۆپراسیۆنێکیدا ئینتەرنێتی ستارلینک بەکاربهێنێت

ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست

  • بەهۆی بارانی بەخوڕ، کە زیاتر لە سەدەیەکە هاوشێوەی نەبووە، شاری هۆنگ کۆنگی چین ئیفلیج بووە
  • باڵانترین نوێنەری یەکێتی ئەوروپا سەردانی چین دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە کارەکانی ئەجێندای لوتکەی نێوان یەکێتی ئەوروپا و چین
  • کۆریای باکور یادی دامەزراندنی دەکاتەوە و پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین و روسیادا بەهێزدەکات

واشنتن پۆست

  • چین دەیەوێت لە رێگەی دامەزراندنی کەسانی بەهرەمەندی سەربازیی هێزی ئاسمانی ئەمریکا، کەرتی سەربازیی خۆی بەرەوپێشبەرێت
  • هەزاران خێزانی ئەمریکی خەریکە خزمەتگوزاریی چاودێریی منداڵەکانیان لەدەستدەدەن بەهۆی ئەوەی سەنتەرەکانی چاودێریی لە بێپارەییدا دادەخرێن
  • تاوەکو 14ی ئەم مانگە ئەمریکا بڕیاردەدات هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ میسر بەردەوام بێت یان نا

ژاپۆن تایمز

  • کێبڕکێی نێوان چین و ئەمریکا حوکمی گفتوگۆکانی دامەزراوەی وڵاتانی باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا دەکات
  • گۆڕاوێکی تازەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵ نۆیەم شەپۆلی ڤایرۆسەکە لە ژاپۆن دۆزرایەوە
  • وەزیری دەرەوەی ژاپۆن بۆ یەکەمجار لەدوای دەستپێکردنی شەڕەوە سەردانی ئۆکراین دەکات

رۆژنامە فارسییەکان

جمهووری ئیسلامی

  • راگەیەندراوی هاوبەشی وڵاتانی عەرەبی و ژاپۆن لەسەر سێ دوورگەی کەنداو ناڕەزایەتیی ئێرانی لێکەوتەوە
  • کۆنگرێس لە رێکەوتنی ئەمریکا و ئێران لەسەر ئازادکردنی پارە بلۆکەکراوەکانی تاران تووڕەیە
  • نوێنەرانی پەرلەمانی ئۆردۆن داوای دەرکردنی باڵوێزی ئیسرائیل لە وڵاتەکەیان دەکەن

ئەبرار

  • ژیان و گوزەرانی خەڵک لە ئێران لە دۆخێکی مەترسیداردایە
  • کۆماریخوازان لە پەرلەمانی نوێنەرانی ئەمریکا لەسەر داواکەیان بۆ لێپرسینەوە لە بایدەن سوورن
  • بیرکردنەوەی بناژۆخوازانی رادیکاڵ لە حکومەتی کۆماری ئیسلامی زیان بە حکومەت دەگەیەنێت و بەرەو داخرانی زیاتری دەبات

شەرق

  • چۆماوەکانی ئێران وشک دەبن و وەزیری وزەی وڵاتەکە نیگەرانی ئەوەیە زەوییەکانیان بە ناوی چ کەسانێکەوە تاپۆ دەکرێن
  • گەورەترین کۆبوونەوە شیعییەکانی جیهان کۆتاییهات و زیاتر لە 22 میلیۆن شیعە بەشدارى رێوڕەسمەکانی ئەربەعین بوون
  • تورکیە و یۆنان بەبێ ‌هیچ پێشمەرجێک هەوڵی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانیان دەدەن

کەیهان

  • لە فەرەنسا ئیزنی مۆڵەتى چوونە قوتابخانە بە کچانى موسڵمان نادرێت
  • خامنەیی بە پێداهەڵگوتن بە حکومەتەکەی گوتی: “بۆ گەیشتن بە لوتکەی سەرکەوتن، زۆرمان نەماوە”
  • گەورەترین بانکی رووسیا بۆ گواستنەوەی پارە بۆ ئێران، هاوکاریی ئەم وڵاتە دەکات

هەواڵی زیاتر

Back to top button