هەولێر و نەورۆز یەکەمین شکستیان نووسییەوە

زووم:
یانەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە یانەی قاسم دۆڕا، یانەی نەورۆزیش لە مەلعەبەکەی سلێمانی بە یانەکەی بادینان دۆڕا.

لە یارییەکانی هەفتەی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی هەولێر لە یاریگەی قاسم بە ئەنجامی 2-1 دۆڕا و یەکەم شکستی خۆی لەم وەرزە نووسییەوە، لە شاری سلێمانیش یانە تاقانەکەی ئەو شارە بە تاکە گۆڵێکی زاکیری، یاریزانی یانەی دهۆک دۆڕا و هاوشێوەی یانەکەی پایتەختی کوردستان تووشی یەکەم شکستی ئەم وەرزە بوو.

 

یانەی هەولێر لە هەفتەی یەکەمی پرۆلیگی عێراق، لە یاریگەی فرانسۆ هەریری بەرامبەر یانەی نەفت یەکسانبوو، ئێستا ئەو یانەیە لە پلەی 13یەمی خولەکە دێت و تەنیا یەک خاڵی هەیە.

 

هەرچی یانەی نەورۆزیشە خاوەنی 3 خاڵە و لە پلەی پێنجەمدایە، نەورۆز لە جەولەی یەکەمی خولەکە 2-0 لە یانەی زەورای بردەوە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button