قورسترین شەوی کریستیانۆ رۆناڵدۆ

کاریگەرترین کەسی ژیانی ئەفسانەکەی پورتوگال

رەنگە زۆرینەمان ئاشنابین بە چیرۆکەکانی سەرکەوتن و کۆڵنەدانی کرستیانۆ رۆناڵدۆe
بەڵام رووداوەکانی شەوی مردنی باوکی ئەستێرەکەی پورتوگال چیرۆکێکە پێمان دەڵێت چەندین قوربانی داوە بۆ گەیشتن بەخەونەکانی


مردنی باوکی رۆناڵدۆ
لە سەرەتای وەرزی 2006 بۆ 2007 دینیسی پورتوگالی باوکی رۆناڵدۆ کۆچی دواییکرد، ئەوکات تەمەنی تەنها 20 ساڵ بوو، هۆکاری مردنی دینیس ئالودەبوون بوو بەمادە کحولییەکان بوو..
“هۆکاری مردنی باوکی بە مادە کحولییەکان رۆناڵدۆی لە ناوبرد”
ئەمە گوتەی دۆلرێسی دایکییەتی.
کریستیانۆ بەهەر نرخێک بێت دەیویست باوکی چارەسەربکات، بەڵام دینیسی باوکی ئامادەنەبوو چارەسەر وەربگرێت.

بەگوتەی سەرچاوەکانی نزیک لە خێزانی ئەستێرەکەی نەسری سعودی،
دینیسی باوکی رۆناڵدۆ لە کۆتا رۆژەکانی ژیانی رەفتاری نامۆی نواندووە،
تەنانەت ئەو درێسەی مانچستەر یۆنایتدی فرۆشتووە کە رۆناڵدۆ یەکەم یاریی خۆی پێوەکرد، لە پێناو ئەوەی پارەی دەستبکەوێت بۆ کرینی مادە کحولییەکان..

کاتێک کریستیانۆ رۆناڵدۆی پوتوگالی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی لە مۆسکۆ بوو بۆ بەژداریکردن لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2006، هێشتا هەواڵی مردنی باوکی پێنەگەیشتبوو
لویس فیگۆی کاپتن و سکۆلاری راهێنەری ئەوکاتی پورتوگال بەرەو ژوورەکەی دەچن و هەوالی مردنی باوکی پێ رادەگەینن،

دوای بیستنی هەواڵەکە رۆناڵدۆ چەن خولەکێک توشی شۆک بوو و تەماشی دیوارەکەی کردووە بەبێ ئەوەی هیچ قسەیەک بکات..
هەرچەندە رۆناڵدۆ دەیویست بۆ جیهان بسەلمێنیت کە ژیانی تایبەتی تیکەڵاو بە وەرزش ناکات،
بەڵام نەیدەتوانی دڵتەنگی لەدەستدانی باوکی بشارێتەوە، سەرباری مردنی باوکی دەیویست بەشداری لە یارییەکەدا بکات و پێی وابوو تۆمارکردنی گۆڵیک لە یارییەکدا باشترین رێزە کە پێشکەشی باوکی دەکات..

دوای چەن خولەکێک روویکردە سکۆلاری و پێگوتووە دەتوانێت لە یارییەکدا پشتی پێببەستێت و ئامادە بۆ یارییکردن.

سکۆلاری راهێنەر بە رۆناڵدۆی گووتوە ئەوەت بیر نەچێت خیزان لە پێش هەموو شتیکەوەیە تەنانەت لە پیش تۆپی پێشەوەیە، سکۆلاری دەیویست بەو گوتانە رازیبکات بەشداری لە یارییەکدا نەکات،
بەڵآم رۆناڵدۆ سووربووە لەسەر ئەوەی ئامادەیە و دەیەوێت یاریی بکات.
دوای دەستپێکردنی یارییەکە و بەشداریکردنی سەرجەم یاریزانەکانی ئەوکاتی پورتوگال هاوبەشی رۆناڵدۆ بوون و خەمبارییان پێوە دیار بوو، بەڵام خۆی داوای لێکردوون بە “ئاسایی هەڵسوکەوت بکەن
“، لەیارییەکەدا هەرچەندە هەوڵیکی زۆریدا دا بەڵام دواجار یارییەکە بەیەکسانی و بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، رۆناڵدۆش خەڵاتی باشترینن یاریزانی یارییەکەی وەرگرت.

 

وەک هاوسۆزییەک بۆ رۆناڵدۆ سکۆلاری راهێنەری ئەوکاتی پورتووگال بریاریدا بۆ یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر بەرازیل شارەی کاپتنی تیپەکە پێشەکەش بە رۆناڵدۆ بکات، ئەوکات سکۆلاری لە کۆنگرەیەکی رۆژانمەنوسیدا باسی لە رۆنالدۆ کرد و گوتی، هەرچەندە ئەو کوڕە تەمەنی 20 ساڵە بەڵام دڵنیابن دەبێتە باشترین یاریزانی پرتووگال و جیهان.

رۆناڵدۆ ئێستاش هەمیشە باوکی وەک نموونەی قوربانی ماددە ھۆشبەرەکان و کحولییەکان دەهێنێتەوەو هەموو ئەوەش کە لە تۆپی پێ بەدەستیهێناوە دەڵێت بەهۆی باوکییەوەیەو ئەو بووەتە هۆی ئەوەی کە ئێستا بەدەستیهێناوە

هەواڵی زیاتر

Back to top button