گۆڵپارێزێکی کورد بۆ دووەمجار ناوی دەچێتە کتێبی گینس

عەلی رەزا بیرانوەند گۆڵپارێزە کوردەکەی هەڵبژاردەی ئێران و یانەی پێرسپۆلیسی ئەم وڵاتە، بۆ دووەمجار لە مێژوودا ناوی لە کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان تۆمار دەکرێت.

گۆڵپارێزە کوردەکەی یانەی پێرسپۆلیس کە بە هەڵدانی تۆپی درێژ بە دەست بەناوبانگە، ئەمجارە ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی لە کتێبی گینس تۆمار کردووە.

عەلی رەزا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی 3ی وڵاتەکەی سەبارەت بە ژمارەی پێوانەیی خۆی لە فڕێدانی تۆپی درێژ بە دەست گووتی:

پەیوەندییەکم لە گینسەوە پێگەیشتووە کە ژمارەی پێوانەییم تۆمار کردووە، ئەویش لێدانی تۆپ بووە بە قاچ بۆ دوورترین مەودا، واتەریکۆردەکەی ئێدەرسۆن گۆڵپارێزی مانچستەر سیتیم شکاندووە.

گۆڵپارێزە کوردەکەی پێرسپۆلیس لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت

پێموایە لە یارییەکەی بەرامبەر زۆب ئاهەن لە ئیسفەهان کە بە قاچ دوورترین مەودام تۆمار کردووە، کاتێک لە ناوچەی سزای خۆم تۆپێکم ئاراستەی یاریگەی بەرامبەر کرد و تۆپەکە لەسەر خاڵی سزای تیپی بەرامبەر نیشتەوە.

پێشتر بیرانوەند لە ساڵی 2016 لە یاریی نێوان هەڵبژاردەکانی ئێران و کۆریای باشوور لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2108، ریکۆردی دوورترین هەڵدانی تۆپی بەدەست کە 61 مەتر و 66 سانتیمەتر بووە تۆمار کردووە و ناوی لە کتێبی گینس تۆمار کراوە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button