بایدن “زەرەرمەندی یەکەم”ی شەڕی غەزەیە

 

زووم

بەهۆی پاڵپشتی لە هیرشەکانی ئیسرائیل بؤ سةر غةزة، جۆبایدن سەرۆکی  ئةمريكا بەڕێژەیەکی بەرچاو پاڵپشتی دیموکراتەکانی لەدەستداوە، بەشێوەیەک لە ماوەی یەک مانگدا 11 خاڵی لەدەستداوە و ئاستی دژەکانی بۆ لە %75 بەرزبووةتەوە، بەمەش دەبێتە زەرمەندی یەکەمی شەڕی گروپە چەکدارییەکانی فەلەستن و ئیسرائیل.

لە مانگی شوباتی رابردوودا، دامەزراوەی گالوب راپرسییەکی ئەنجامدا و دەرکەوت، دیموکراتەکان زیاتر هاوسۆزی فەلەستینيیەکانن نەک ئیسرائیلییەکان، بەڵام جۆبایدن گوێی بەو راپرسیيانە نەداو لە دوای ڕووداوەکانی 7ی ئۆکتۆبەرەوە و هەڵگیرسانی جەنگی نێوان گروپە چەکدارییەکانی فەلەستین و ئیسرائیل بە تەواوی پشتگیری خۆی بۆ هیرشەکانی ئیسرائیل دەربڕی، لەوەش زیاتر داوای 14 ملیار دۆلاری کرد، کە وەک هاوکاری سەربازی بە ئیسرائیل بدرێت.

بەڵام ئەم پاڵپشتیيەی نەبووە هۆی ئەوەی لەناوخۆی وڵاتدا پشتگیری زیاتر بەدەستبهێنیت، بەڵکو بەپێی چوار راپرسی، کە لە دوای 10ی ئۆکتۆبەرەوە ئەنجامدراوە، بایدن بەردەوام ئاستی لایەنگرانی لەدابەزیندابووە.

بەپێی راپرسیيەکەی گالوب، کە لە مانگی ئۆکتۆبەردا ئەنجامدراوە، ئاستی لایەنداری لەنێو دیموکراتەکان بەرێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە و بووە بە %37، هەروەها لەنێو سەربەخۆکان بۆ %35 دابەزیوە، بەڵام لای کۆمارییەکان جێگیرەو لە %5.

بایدن لةلايةك لە وتارەکانیدا، داوای هاوکاری زیاتری دانیشتوانی کەرتی غەزەی دەکرد، بەڵام نوێنەری ئەمریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایش ڤیتۆی بۆ وەستانی جەنگ بەکاردةهێنا، هەروەها گومانیشی لە ئاماری قوربانيیەکانى غةزة هةبوو، راشيطةياند، حەماس نوێنەرایەتی گەلی فەلەستین ناکات.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button