ئەپیکور: هیچ رێککەوتنێک بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم نەکراوە

 زووم:

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە هیچ رێککەوتنێک کرابێت بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە.

کۆمەڵەکە کە بە ئەپیکور ناسراوە لە راگەیەندراوێکدا لێدوانەکانی حکومەتی عێڕاق لە بارەی رێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە رەتکردەوە.

دەشڵێت، تاوەکو ئەمڕۆ هیچ پێشنیازێکیان نە لە حکومەتی عێراق و نە لە حکومەتی هەرێمەوە پێنەگەیشتووە لە بارەی هەناردەکردنەوەی نەوتەوە.

ئامادەیی ئەندامانی کۆمەڵەکەشی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ عێراق و هەرێم بە ئاراستەی چارەسەری کێشەکان دەبڕیوە و هەروەها هۆشداری دەدات لەوەی بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتەوە، عێراق مانگانە یەک ملیار دۆلار زیانی پێدەگات.

هەواڵی زیاتر

Back to top button