تورکیا ئەجێندای خۆی سەپاندووە بەسەر عێراقدا؛ پرسی ئەمنی پێش پرسی ئاو

رۆژنامەکانی ئەمڕۆ هەینی، 13ی تشرینی یەکەمی 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

ئەلعەرەب

  • تورکیا ئەجێندای خۆی سەپاندووە بەسەر عێراقدا؛ پرسی ئەمنی پێش پرسی ئاو
  • شەری حەماس رۆڵی دەسەڵاتی فەلەستینی لە کەرتی رۆژئاوا کۆتایی پێهێنا
  • لوبنانییەکان لە تێوەگلان لە شەڕێک دەترسن کە بەرگەری دەرئەنجامەکانی ناکەن

عەرەبی ئەلجەدید

  • هەڕەشە و کێشەی ئەمنی تووشی چەند کاندیدێکی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەبێتەوە
  • ئیسرائیل و رۆژئاوا هەڕەشە دەکەن کە حزبوڵا تێکەڵی شەڕەکە نەبێت
  • ئابوری ئیسرائیل خوێنی لێ دەڕوات و وەبەرهێنەران پەناگەیەکی ئارامتر دەدۆزنەوە

شەرقئەوسەت

  • غەزە لەناو گەمارۆ و بۆنی مردندا دەخنکێت
  • سوریا حوسییەکانی دەرکرد و بارەگای باڵیۆزخانەکەی دایەوە دەستی حکومەتی یەمەنی هاوپەیمانی سعودیە
  • لە ناوخۆی لوبناندا داوا لە حزبوڵا دەکرێت نەبێتە بەشێک لە شەڕی غەزە و ئیسرائیل

قودسی عەرەبی

  • کۆمەڵکوژییەکان لە غەزە چەند خێزانێکی بە تەواوەتی لەناوبردووە
  • چەند وڵاتێکی ئەوروپی رێگری دەگرن لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان بۆ پشتگیری غەزە
  • ئەڵمانیا داوا دەکات قەتەر نێوەندگیری بکات بۆ ئازادکردنی دیلەکانی لای حەماس

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیان

  • ئەمریکا بەڵێنی ناردنی چەکی و هاوکاری سەربازی بە ئیسرائیل دەدات و نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لەبارەى دۆخی مرۆیی غەزە بەهۆی نەبوونی خۆراک و ئاو و کارەبا
  • منداڵی ئەو کەسە بەریتانیانەی کە لای حەماس بەدیلگیراون داوا دەکەن رزگار بکرێت
  • دانیشتوانی غەزە دەڵێن باڵەخانەکانمان هەمووی بووەتە خۆڵەمێش و هیچ شوێنێکیش نییە بۆی بڕۆین

واشنتن پۆست

  • بریندارەکانی غەزە بەهۆی نەبوونی پەناگەیەکی ئارام لە کەرتەکە لە دۆخێکی سەختدان
  • دوای لەسەرکارلابردنی کیڤن مەکارسی، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بێ سەرۆک ماوەتەوە و لە دۆخێکی چەقبەستوویدایە
  • بەهۆی تیمی بچوک و نهێنییەوە، بەرەوپێشچوونێکی بێدەنگی سوپای ئۆکراین بەدیدەکرێت

عەرەب نیوز

  • ئیسرائیل بەڵێنی بەردەوامی هێرشەکانی بۆسەر غەزە داوە و هیچ نیازێکی بۆ راگرتن نییە تاوەکو دیلەکانی ئازاد نەکرێت
  • سوریا تیمێکی دیبلۆماسیی حوسییەکانی لە فڕۆکەخانەی دیمەشق دەرکرد، ئەوەش گورزێکە بۆسەر پەیوەندییەکانیان
  • ئۆپێک بڕیاری داوە گەشەپێدانی خواست لەسەر نەوت لە ساڵی 2023 و 2024 بە نەگۆڕی بهێڵێتەوە و بیانووەکەشی راگرتنی نرخی نەوتە

ساوس چاینا مۆرنینگ پۆست

  • چین هەوڵە دیبلۆماسییەکانی دەستپێدەکات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەزە و لەگەڵ بەرپرسانی فەلەستینش قسەی کردووە
  • سیستەمی پارەدانی بانکی لە هەرێمی هۆنگۆنگ بەهێزتر دەکرێت دوای ئەوەی لەمساڵدا هەزار فێڵ و ساختەکاری تۆمارکراوە کە بەرزترین ئاستە لەو هەرێم
  • ئیسرائیل داوا دەکات لە ماوەی 24 کاتژمێردا هەموو هاوڵاتی غەزە شارەکە بەجێبھێڵن

 

رۆژنامە تورکییەکان

حوڕییه‌ت

  • عه‌لی یه‌رلیكایا، وه‌زیری ناوخۆی توركیا: كۆچبه‌ران ئیتر توركیا وه‌ك رێڕه‌و به‌كارناهێنن
  • په‌رله‌مانی توركیا به‌ كۆی ده‌نگ داوای راگرتنی “كۆمه‌ڵكوژی سڤیله‌كان” ده‌كات له‌ غه‌ززه‌
  • له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كانی حه‌ماسدا هاووڵاتییه‌كی تورك كوژراوه‌ و یه‌كێكی دیكه‌ بێسه‌روشوێنه‌

سۆزجو

  • به‌ره‌و جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م؛ هێرشكردنه‌ سه‌ر سوریای هاوپەیمانی روسیاوه‌ له‌لایه‌ن ئیسرائیلی هاوپەیمانی ئه‌مریكاوه‌، نه‌ك رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ره‌نگه‌ جیهان بخاته‌ ناو ئاگره‌وه‌
  • دوای گوته‌كانی ئه‌ردۆغان، بایدن ماوه‌ی بڕیاری په‌یوه‌ست به‌ باری له‌ناكاوی سوریای درێژكرده‌وه‌
  • سه‌رۆكی بانكیی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا و توركیا له‌ مه‌غریب كۆبوونه‌وه‌ و باسی هه‌ڵاوسانیان له‌ جیهاندا كرد، ئه‌وه‌ی به‌ بیری خوێنه‌راندا هات؛ هه‌ڵاوسان له‌ توركیا 61%یە و له‌ ئه‌مریكاش 3.7

 جمهورییه‌ت

  • مه‌رجی ئازادكردنی بارمته‌كان؛ ئیسرائیل كاره‌با و ئاو و سووته‌مه‌نی ناداته‌ غه‌زه‌
  • كلچدارئۆغڵو بۆ په‌رله‌مانتارانی جه‌هه‌په‌: ده‌ست به‌ ئاماده‌كاریی بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان بكه‌ن
  • ئاگره‌كه‌ سووریاشی گرته‌وه‌، به‌شێوه‌ی هاوكات هێرشكرایه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی دیمه‌شق و حه‌له‌ب و ئامانجی هێرشه‌كان پچڕاندنی هێڵی لۆجستی ئێرانه‌

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • دادگا به‌ربه‌سته‌ له‌به‌رده‌م به‌رگریی له‌خۆكردن له‌لایه‌ن تۆمه‌تبارانه‌وه‌ به‌ زمانی كوردی و دادوه‌ر ده‌ڵێت ته‌نها كاتێك رێگه‌ی پێده‌دات كرێی وه‌رگێڕانه‌كه‌ بدرێت
  • ئاك پارتی له‌دوایین ساتدا دانیشتنی په‌رله‌مانی لەبارەى فه‌ڵه‌ستین كرده‌ داخراو
  • زیانبه‌ركه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌ كه‌ به‌ ناچاری له‌ هاتایه‌وه‌ چوونه‌ته‌ مێرسین، نازانن زستانی ئه‌مساڵبه‌چ شێوه‌یه‌ك به‌ڕێبكه‌ن

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button