نووسەرێكی نەرویجی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی بۆ ئەمساڵ بردەوە

زووم:

دواین هەواڵمان هەواڵێكی ئەدەبییە، كە ئەویش تایبەتە بە براوەی خەڵاتی نۆبڵ لە بواری ئەدەبدا و ئەمڕۆ راگەیەنرا، كە ئەویش نووسەری نەرویجی جۆن فۆسە.

فۆسی تەمەن 64 ساڵ، یەکێکە لە شانۆنامە نووسە دیارەکانی وڵاتەکەی، نزیکەی 40 شانۆنامەی نووسیوە، هەروەها ڕۆمان و کورتە چیرۆک و کتێبی منداڵان و شیعر و وتاریشی نووسیوە.

ماتس مالم، سکرتێری هەمیشەیی ئەکادیمیای سویدی، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری ستۆکهۆڵم براوەی خەڵاتەکەی ڕاگەیاند.

مالم ئاماژەی بەوەشکردووە، تەلەفۆنی بۆ فۆس کردووە بۆ ئەوەی لەوەرگرتنی خەڵاتەکە ئاگاداری بکاتەوە، لەو كاتەشدا نووسەرەکە ئۆتۆمبێلی لێخوڕیوە و بەڵێنی داوە بەوریاییەوە بگەڕێتەوە ماڵەوە.

هاوكات ئەندەرس ئۆلسۆن، سەرۆکی لیژنەی ئەدەبیاتی نۆبڵ، ڕایگەیاند، کارەکانی ڤۆس سەرچاوەی لە زمان و سروشتی پاشخانی نەرویجییەکەی وەرگرتووە، بۆیە شیاوی ئەو خەڵاتەیە.

خەڵاتی نۆبڵ بەهای 11 ملیۆن کرۆنی سویدییە، کە دەکاتە یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریكی و ساڵانە لەسەر وەسێتی داهێنەری سویدی ئەلفرێد نۆبڵ لە چەند بوارێكی جیاوازدا دەبەخشرێت.

هەواڵی زیاتر

Back to top button