رۆژنامەکان:بەهۆى کورتهێنانی بودجە حکومەتى عێراق فایلی قەرزی کۆمپانیاکان دەکاتەوە

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 7ـى ئابى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • کورتهێنانی بودجە وا لە حکومەت دەکات فایلی قەرزی کۆمپانیاکان بکاتەوە
  • دەستەی دەستپاکی گڵۆپی سوری هەڵکرد بۆ هەموو تێوەگلاوانی دزی سەدە
  • مۆلیدە ئەهلییەکان بوونەتە تاکە پەناگەی هاوڵاتیان لەم هاوینەدا

شەرقولئەوسەت

  • بەغداد داوا لە واشنتن و لەندەن دەکات سێ تۆمەتباری دزی سەدەی رادەست بکەنەوە
  • هۆکاری سیاسی هەیە لە پشت داخستنی تێلیگرامەوە لە عێراق
  • وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا “سوپای پاسدارانی ئێران” بە گەورەترین هەڕەشە دەبینێت بۆ سەر وڵاتەکەی

قودسی عەرەبی

  • ژمارەیەک پەرلەمانتار واشنتن بەوە تۆمەتبار دەکەن کە لە پشت هێرشکردنە سەر بورجەکانی کارەبایە
  • یونسێف هۆشداریدەدات لە کەمبوونەوە و پیسبوونی ئاوی عێراق
  • سودانی رەتیدەکاتەوە تەنازول بکات لە هیچ خاکێکی عێراق بۆ کوەیت

عەرەب

  • هێزە لایەنگرەکانی ئێران لە عێراق پرسی سنوری وشکانی لەگەڵ کوەیت دەوروژێنن
  • کێبڕکێ بۆ گفتوگۆی ئاشتی لە سودان بووەتە هۆی ئەوەی گفتوگۆکان بێئەنجام بن
  • منداڵان و تازە لەدایکبووان زیاتر مەترسی وشکبوونەوە و کاریگەرییەکانی گەرمایان لەسەرە

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف

  • بەریتانیا سزای ئەو خاوەنکارانەی کە کۆچبەری نایاسایی بۆ کارەکانیان بەکرێدەگرن بەرزکردەوە بۆ 60 هەزار پاوەن بۆ هەر کارمەندێک، ئەمەش سێ هێندەی سزای پێشووە
  • کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکور لە وێنەیەکدا کە دەرکەوتووە چەک دەتەقێنێت، دەڵێت ئامادەم بۆ شەڕکردن
  • ئۆکراین بە موشەکی ستۆرم شادۆو هێرش دەکاتە سەر پردە گرنگەکانی کریمیای ژێر دەسەڵاتی روسیا

ژاپۆن تایمز

  • شاری ‌هێرۆشیما یادی 78 ساڵەی رووداوی بۆمبە ئەتۆمییەکەی کردەوە کە لەلایەن ئەمریکاوە هێرشی کرابووەسەر
  • بەشداریی چین لە گفتوگۆی سعودیە بۆ ئاشتەوایی لە ئۆکراین ئاماژەیەکە بۆ گۆڕانی هەڵوێستی وڵاتەکە، بەڵام لە پێدانی چەک بە روسیا پاشگەز نەبووەتەوە
  • سەرەڕای نیگەرانی ماسیگر و وڵاتانی دراوسێ، ژاپۆن بەنیازە لە کۆتایی مانگی ئابدا دەست بکات بە بەردانەوەی ئاوی پاشماوەی وێستگە ئەتۆمییەکانی بۆ نێو دەریای ژاپۆن

واشنتن پۆست

  • بەهۆی گرژییەکانی نێوانیان، ئەمساڵ هەناردەی کاڵا چینییەکان لەلایەن ئەمریکاوە 24% دابەزیوە بە بەراورد بە ساڵی پار
  • ئەوروپا لە هەنگاوەکانی بۆ چارەسەری پرسی بەرزبوونەوە پلەکانی گەرمای گۆی زەوی پاشەکشە دەکات
  • بەهۆی زۆری مینەوە لە بەرەکانی جەنگ، بەشێک لە سوپای ئۆکراین لە رێگەی درۆنی ئاسمانییەوە هێرشەکانی بۆسەر سوپای روسیا ئەنجامدەدات

عەرەب نیوز

  • واشنتن هێرشی ئیسرائیلییەکی هاوردە بۆ سەر هاوڵاتییەکی فەلەستینی و کوشتنی بە کارێکی تیرۆریستی وەسفدەکات و ئیدانەی دەکات
  • بەپێچەوانەی دانیمارک، سعودیە لە لوتکەی جەددە لایەنگیری هیچ لایەنێکی نەکرد و سەرەڕای گوێگرتن لە مۆسکۆ، توانی چینیش بهێنێتە سەر مێزی گفتوگۆ
  • شارەزایانی پاکستان لە تۆمەتبارکردن و دەستگیرکردنی ئیمران خانی سەرۆکوەزیرانی پێشووی وڵاتەکەیان نیگەرانن

هەواڵی زیاتر

Back to top button