فەرەنسا بۆ کودەتاچییەکان: محەمەد بازووم تاکە سەرۆکی نەیجەرە

زووم، ئاژانسەکان:

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لەسەر کودەتاکەی نەیجەر و دانانی جەنەڕاڵ عەبدولڕەحمان چیانی بە سەرۆکی ئەنجومەنی کاتیی هاتە دەنگ و دەڵێت: محەمەد بازووم تاکە سەرۆکی شەرعی نەیجەرە.

ئەمرۆ هەینی، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، فەرەنسا دان بەو دەسەڵاتەدا نانێت کە لە ئەنجامی کودەتاکەی عەبدولڕەحمان چیانی هاتۆتە ئاراوە و ئێمە محەمەد بازووم بەتاکە سەرۆکی هەڵبژێراوی نەیجەر دەزانین.

لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی فەرنسا هاتووە: ئێمە بە توندترین شێوە داواکارییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگەرانەوەی دەستوور و دەسەڵاتی مەدەنی هەڵبژێراوی نەیجەر دووپاتدەکەینەوە.

راگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا دوای ئەوە دێت، جەنەڕاڵ عەبدولڕەحمان چیانی لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا خۆی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ پاراستنی نیشتمان ناساند.

هاوکات لە لەبەیاننامەیەکدا کەلە تەلەفزیۆنی نیشتیمانی نەیجەر خوێندرایەوە سەرکردە کودەتاچییەکانی نەیجەر، هۆشدارییان دا لەهەر دەستێوەردانێکی “سەربازی دەرەکی” لە وڵاتەکە.

سێشەممەی رابردوو، محمەد بازومی سەرۆکی نەیجەر لەلایەن پاسەوانەکانییەوە لە شوێنی حەوانەوەکەی لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە کودەتایەکدا گەمارۆ درا و دەستبەسەرکرا. دواتریش سەربازانی وڵاتەکە لە تەلەڤزیۆنی فەرمیی وڵاتەکەوە رایانگەیاند، بازومییان لە پۆستەکەی لاداوە،  ئەمرۆش جەنەڕاڵ عەبدولڕەحمان چیانی لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا خۆی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ پاراستنی نیشتمان ناساند.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button