بەهۆى کورتهێنانى بودجە مەترسی لەسەر موچەی خانەنشینانی ئەمریکا هەیە

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 25ى ئایارى 2023

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف

  • بەهۆی موچەی بێکارییەوە زیاتر لە چوار ملیۆنان لە بەریتانیا سودمەند دەبن و بەدوای کاردا ناگەڕێن
  • بەهۆی زۆربوونی وەرگرتنی باجەوە، دەوڵەمەندەکانی بەریتانیا وڵاتەکە جێدەهێڵن و ئەمەش ساڵانە زیانی 350 ملیۆن پاوەنی هەیە
  • بەهۆی پێشێلکارییەکانی بۆریس جۆنسۆن لەسەردەمی کۆرۆنادا، داوا لە حکومەتی وڵاتەکە دەکرێت نامەکانی ئەوکاتی وەتسئاپ ئاشکرا بکەن

واشنتن پۆست

  • تا ئێستاش ئۆکراین بۆ دابینکردنی بودجە و یارمەتیدانی وڵاتە دراوسێکانی، لە رێگەی باکوری وڵاتەکەیەوە رێگە بە هەناردەی نەوت و گازی روسیا دەدات
  • بەهۆی کورتهێنانی بودجە لە ئەمریکا، ئەگەر حکومەت تاوەکو 2ی مانگی داهاتوو پارە قەرز نەکات مەترسی دەکەوێتە سەر موچەی خانەنشینانی وڵاتەکە
  • سەرۆکی گروپی ڤاگنەری پشتیوانی روسیا دەڵێت شەڕی باخموت ئۆکراینی بەهێزتر کرد و ئەمەش دەبێتە مەترسی بۆسەر روسیا

چاینە دەیلی

  • لە سەردانێکی سەرۆکوەزیرانی چین بۆ روسیا، هەردوو وڵات بەڵێنیان دا پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوانیان بدەن
  • دوای دەستبەکاربوونی 12مین باڵیۆزی چین لە ئەمریکا، داوادەکرێت پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە باشتر بکرێت
  • بەرپرسانی چین جەخت لەوەدەکەنەوە کە رێگاچارەیەک بۆ ئەو ئاستە زۆرەی بێکاریی بدۆزنەوە کە لە وڵاتەکەدا هەیە

عەرەب نیوز

  • بەهۆی بەردەوامی شەڕ و پێکدادانە ناوخۆییەکانی سودانەوە، ژمارەی کوژراوان لەو وڵاتەدا گەیشتە هەزار و 800 کەس
  • لە هەڵبژاردنێکی خوێندکارانی کەرتی رۆژئاوای فەلەستیندا، گروپی حەماس پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە
  • یەکەم گەشتی حاجییانی ئیندۆنیزیا گەیشتە سعودیە کە ژمارەیان 6 هەزار کەسە لە کۆی 229 هەزار کەسی ئەو وڵاتە کە بەنیازی فەریزەی حەجن

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • پشکى هەرێمى کوردستان بەربەستى سەرەکى بەردەم تێپەڕاندنى پرۆژەیاساى بودجەیە لەنێو لیژنەى دارایی پەرلەماندا
  • هاوڵاتییان پێشوازى لە بڕیارى حکومەت دەکەن لەبارەى قەدەغەى هاوردەکردنى “توتوک”
  • ناکۆکییەکان لەبارەى هەڵبژاردنەکانى داهاتوو نیگەرانى لە هەرێمى کوردستان دروستدەکات

مەدا

  • پێدەچێت سەدر سیناریۆى 2021 دووبارە بکاتەوە و پاش بایکۆتکردن بەشداری لە هەڵبژاردنەکانى داهاتوو بکات
  • هۆشدارى دەدرێت لە کەمبوونەوەى ژمارەى مەسیحییەکان لە عێراق بۆ تەنها 50 هەزار کەس
  • ئەمڕۆ هەڵبژاردەى عێراق لە یارییەکى چارەنووسسازدا لە چوارچێوەى مۆندیالى لاوان لە ئەرجەنتین، روبەڕوى هەڵبژاردەى تونس دەبێتەوە

شەرقولئەوسەت

  • تورکیا دەڵێت بوونیان لە سوریا بۆ پارێزگاریکردنە لە یەکگرتوویی خاکى وڵاتەکە
  • سەرکردەیەکى “داعش” “ئیخوان” تۆمەتباردەکات بەوەى پلانى بۆ هەڵگیرسانى جەنگى سودان داڕشتووە
  • سەربارى مشتومڕەکان لەبارەى هێزى بیانی، “ناتۆ” رایگەیاند بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنى هێزە عێراقییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر

قودسى عەرەبى

  • بەهۆى خراپى بەڕێوەبردن و لەکارکەوتنى 18 فڕۆکە، هێڵى ئاسمانیى عێراق زیاتر لە 36 ملیۆن دۆلار زیانى بەرکەوتووە
  • بە پشتیوانى قەتەر 240 هەزار یەکەى نیشتەجێبوون لە باکورى سوریا بۆ ئاوارە سورییەکانى تورکیا دروست دەکرێن
  • سویسرا.. نووسەرێکى ئیسلامى کە تۆمەتى دەستدرێژى درابووە پاڵ بێتاوان دەرچوو

 

رۆژنامە تورکییەکان

ئاکشام

  • ئەردۆغان: لەگەڵ گەلەکەمان سەرکەوتنمان پیرۆز دەکەین
  • داودئۆغلۆ لە بەرامبەر رێککەوتنی کلچدارئۆغلۆ و ئومید ئوزداغ ناڕازییە
  • لە بروکسەلی پایتەختی بەلجیکا لەنێوان لایەنگرانی هەدەپە و ئاکەپەدا شەڕ روویدا

تورکیە

  • لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان نرخی هۆتێلەکان 40% زیادی کردووە
  • ئەردۆغان بۆ ئۆپۆزسیۆن: هاوپەیمانی قەندیل کارتی سوری وەرگرت
  • لە ئیدلب 240 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دروستکراوە و ملیۆنێک ئاوارەی سوریا دەگەڕێندرێنەوە

ئانایورت

  • ئەردۆغان: ئێمە داهاتووی تورکیا بنیات دەنێین
  • 135 هەزار کەسی نوێی بێکار سەردانی دەزگای کاری تورکیایان کردووە
  • چاوەڕێ دەکریت ئەمساڵ 21 ملیۆن تۆن گەنم بەرهەم بهێندریت

سوزجو

  • کلچدارئۆغلۆ: وڵاتەکەمان ناکەینە پەنابەرستان
  • سینان ئۆغان دەنگدەرە کوردەکانی وەک پەکەکە لەقەڵەمدا
  • مەراڵ ئاکشەنەر سەرۆکی پارتی باش: پرۆتۆکۆڵی نێوان ئوزداغ و کلچدارئۆغلۆ ئێمەی نیگەران نەکردووە

 

رۆژنامە فارسییەکان

ئاسیا

  • لە تاران سمینارێک لەبارەی باڵەخانە مەترسیدارەکان کە ئەگەری رووخانیان هەیە ئەنجامدرا
  • ئەمساڵ لە ئێران بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێڵ 40% زیادی کردووە
  • 55مین لوتکەی ئاڵوگۆڕی ئاسیا دەستیپێکرد

ئێبتێکار

  • سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری: هەموو بانکەکانی ئێران لەژێر چاودێری ئێمەدان
  • سەردانی ژنانی بێ حیجاب بۆ مۆزەخانەکانی ئێران قەدەغەکرا
  • حکومەت دەیەویت جارێکی دیکە نرخی بلیتی فڕۆکە زیاد بکات

ئیتلاعات

  • واشنتن پۆست: رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ ئەمریکا شێوەی خۆی دەگرێت
  • پاشای عەمان یەکشەمە سەردانی ئێران دەکات
  • رەئیسی: هاوکاری ئێران و ئیندۆنێزیا لە بواری وزە، پزیشکی و تەکنەلۆژیا فراوان دەکرێت

جهوری ئیسلامی

  • ئەمساڵ 87 هەزار و 550 هاوڵاتی ئێرانی حەج دەکەن
  • جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری یاسایی: پێویستە ئەفغانستان کیشەی رووباری هیرمەند چارەسەر بکات
  • ئێران بووە پاڵەوانی زۆرانبازی کلاسیک و ئازادی ژنانی ئاسیا

 

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button