چوارشەممە, نیسان 23, 2025
English Flag Kurdish Flag

دەربارەی ئێمە

لەلایەن زووم

دەربارەی ئێمە

زووم، دامەزراوەیەکى میدیایی کەرتی تایبەتە کە کۆمپانیاى (المعادل الذهبي) خاوەندارى دەکات.

رۆژى 29ـى ئابى 2022 بە پلاتفۆرمەکانى لە سۆشیاڵمیدیا دەستی بە بڵاوکردنەوەى بەرهەمەکانى کرد، هەنگاو بە هەنگاو پرۆژەکەى فراوان کرد، رۆژى 25ـى حوزەیرانى 2024 پەخشى کەناڵى ئاسمانیی زووم نیوز دەستیپێکرد.

ستراتیجی کارکردنى زووم

ناوەرۆکى بەرهەمەکانى زووم بە ئاراستەى چارەسەرى کێشە و کەموکورتییەکانە، کێشەکان دەخەینەڕوو لەپێناو چارەسەرکردنیان، تێڕوانینی زووم بۆ کێشەکان بەگوێرەى پەیوەندی و نزیکییەتى لە خەڵک. “زووم بێلایەن نییە، لایەنگرى خەڵکە” دروشمى سەرەکییمانە و کۆى بەرهەمەکانمان لەو چوارچێوەدا بەرهەمدەهێنین.

یەکێک لەو بابەتانەی زووم خۆی بۆ ئامادەدەکات،  کاریگەرییە خراپەکانى گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوایە، دامەزراوەکە بەشێک دەبێت لە بڵاوکردنەوەى هۆشیاریی بۆ پاراستنى ژینگە و بەفیڕۆنەدانى ئاو، گرنگى بە دروستکردنى بەنداو و پۆند دەدات، لەپێناو بەرژەوەندى گشتی.

نووسینگەکانی زووم

زووم، مۆڵەتى فەرمیی لە دەستەى راگەیاندن و پەیوەندییەکانى عێراق و وەزارەتى رۆشنبیریی هەرێمى کوردستان، سەندیکاى رۆژنامەنووسانى کوردستان وەرگرتووە، پەخشی کەناڵەکە لە بەغدادە، ستۆدیۆ و نووسینگە فراوانەکەی لە شارى سلێمانى، پایتەختى رۆشنبیرییە، لە هەولێر و دهۆک نووسینگەی هەیە، بەڵام لە گواستنەوەى رووداوەکان سنوورەکان تێدەپەڕنێت، جیاوازى لەنێوان پارچەکانى کوردستان ناکات، گرنگى بە رووداو و پێشهاتە جیانییەکان دەدات.

دیجیتاڵمیدیاى زووم

زووم بەرهەمەکانى لە ماڵپەڕ و دیجیتاڵمیدیا بە زمانەکانى کوردى، عەرەبی و ئینگلیزى بڵاودەکاتەوە. تێڕوانینى زووم بۆ سۆشیاڵمیدیا، راستکردنەوەى کارى رۆژنامەوانییە، سۆشیاڵمیدیا رێگەیەکى سەرەکییە بۆ گەیاندنى زانیارییەکان، ناوەرۆکى بابەتە رۆژنامەوانییەکان بکرێت بە قوربانى زۆربینین. ستراتیجى زووم بۆ دوورمەودایە، نەک کاتى.

 

-
00:00
00:00
Update Required Flash plugin
-
00:00
00:00