ئەو چوار ژنە کوردەی جیهان “دەگۆڕن”

لە زوومەوە زۆر شت دەربارەی لیستی 100 کەسایەتییە کاریگەرەکەی جیهان

ناوی چوار ژنی کورد لە لیستێکی 100 کەسیدا بە جیهاندا بڵاوبووەوە. ئەوان بەشێوەیەک وەسفکراون، کە کاریگەرییان لەسەر رووداوەکانی جیهان هەبووە، ئەو دامەزراوەیەی ناوی ئەو ژنانەی بڵاوکردووەتەوە نوسیویەتی، ئەم 100 ژنە رۆڵیان لە قڵپکردنەوەی ململانێکانی ساڵی 2022دا هەبووە.

ئازایەتی و بوێریی

وەکو نەریتێکی ساڵانە، لیستی 100 کەسایەتییە کاریگەرەکەی جیهان لەلایەن دامەزراوەی بی بی سییەوە بڵاوکراوەتەوە.

وەکو بی بی سی ئاماژەی پێداوە، ژنان رۆڵیان لە رووداوەکانی ساڵی 2022ی جیهاندا هەبووە، هەندێکیان ئاڕاستەی ململانێکانیان گۆڕیوە، بۆ نموونە ئەو ژنە کوردانەی شانبەشانی ژنانی ئێران ئازایانە داوای گۆڕانکارییان کردووە، یاخود ئەو کەسایەتییانەی رۆڵیان لە جەنگی رووسیا و ئۆکرایندا بینیوە.

لیستەکەی بی بی سی

ئەو لیستەی بی بی سی بڵاویکردووەتەوە، ناوی زۆر وڵاتی جیهانی تێدایە، لەمسەری رۆژهەڵاتەوە بۆ ئەوپەڕی رۆژئاوا، هەندێکیان لە بوارەکانی سیاسەت و پەروەردەدا کاردەکەن، هەندێکی دیکەیان چالاکیی وەرزشی و رۆشنبیری ئەنجامدەدەن، بەشێکیان بە زانست و تەندروستییەوە سەرقاڵن و ئەوانی دیکەش چالاکی بوارەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسیین.

پشکی شێر بەر ئێران کەوتووە

بەشداریی کارای ژنان لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا، وایکردووە لەنێو لیستە 100 کەسییەکەدا پشکی شێر بەر ئێران بکەوێت، لەنێویشیاندا کوردی تێدایە.

لە کۆی ئەو 100 کەسە، 11 کەسیان لە ئێرانن، پاشان ئەمریکا دێت بە 10 کەس.

خانمی یەکەمی ئۆکراین

پاش ئێران و ئەمریکا، نۆرەی ئۆکراین دێت، هەشت ژنی ئەو وڵاتە وەکو کاریگەرترین لەسەر ئاستی جیهان دیاریکراون، لەنێویاندا ئۆلینا زیلینسکی خانمی یەکەمی ئۆکراین.

کورد وەکو نەتەوە لەپێشەوەیە

کورد خاوەنی دەوڵەت نییە، هەربۆیە ناوی ژنانی کورد خراوەتە سەر ئەو وڵاتانەی تێیدا دەژین، بۆ نموونە سێ ژنی کورد لەسەر ئێران نووسراون و یەکێکیشیان لەسەر عێراق.

ئەمە لەکاتێکدایە، جگە لە ئێران و ئەمریکا و هیندستان و ئۆکراین و بەریتانیا، هیچ نەتەوەیەکی دیکە هێندەی کورد ناوی لەنێو ژنە کاریگەرەکاندا نییە.

چۆن وەسفی چوار ژنە کوردەکە کراوە؟

بی بی سی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ناوی هەر ژنێکدا کورتەیەکی لەسەر ژیان و دەستکەوتەکانی نووسیوە، کە شایەتی دەدەن لەوەی رۆڵیان لە رووداوەکاندا هەبووە. بفەرموون بینەری وەسفی ژنانی کورد بن لە زاری بی بی سییەوە.

ئایکۆنی کوردی!

جگە لە ناوهێنانی ئەو چوار کوردە، دوو سیمبولی دیکە وەکو کەسایەتیی کاریگەری ساڵ دیاریکراون، کە لە قوڵایی ناڕەزایەتییەکانی ئێرانەوە دەرکەوتوون و بەدوای مەرگی ژینا ئەمینی دا هاتوونەتە گۆڕەپانەکەوە.

لیستەکەی بی بی سی

بی بی سی لە ساڵی 2013ەوە نەریتێک پەیڕەودەکات و ساڵانە ناوی کاریگەرترین ژنان لەسەر ئاستی جیهان بڵاودەکاتەوە، ئەمە دەیەم لیستە کە بڵاویدەکاتەوە، بەڵام یەکەمجار نییە کە ناوی کورد هاتبێت، بۆنموونە نارین شەمۆ رۆژنامەنووس و چالاکی ئێزدی یەکێکە لەوانەی لە ساڵانی رابردوودا وەکو یەکێک لە کاریگەرترین ژنانی ساڵ دیاریکراوە.

لەسەر ئاستی جیهانیش، ناوی چەندین کەسایەتیی بەناوبانگی تێدابووە، لە نموونەی رۆماننوسی فەرەنسی ئەلیف شەفەق، نووسەری میسری نەوال سەعداوی، سانا مارین سەرۆکوەزیرانی فینلەندا، مارتای ئەستێرەی تۆپی پێی بەرازیلی، ماریا زاخارۆڤای سیاسەتمەداری رووسی.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button