حکومەتى عێراق پرسیارى ‘نەتەوە’ لەسەر فۆڕمی سەرژمێری لادەبات

زووم…

 

مەهدی عەلاق، راوێژكاری نیشتمانی بۆ سەرژمێری دانیشتوان لە عێراق رایگەیاند، بۆ سەرژمێری دانیشتوان پرسیاری نەتەوە رەتكراوەتەوە و بەكارهێنانی فۆڕمی كاغەزیش هەڵوەشێندراوەتەوە.

مەهدی عەلاق بە رۆژنامەی سەباحی نیچمە فەرمی حكومەتی عێراقی راگەیاندوە، بۆ سەرژمێژرییەكەی مانگی 11ـی ئەمساڵ، بەكارهێنانی فۆڕمی كاغەزی هەڵوەشێنراوەتەوە و گۆڕدراوە بەسیستمی ئەلیكترۆنی و لە رێگەی تابلێتەوە بەشێوەی جێگر كاری لەسەر دەكرێت.

ئەو دەڵێت، لە سیستمە نوێیەكەدا، سەرجەم تایبتەمەندییەكانی دیمۆگرافی و ئابوری و تەندروستی و پەروەردە و كۆمەڵایەتی بۆ سەرجەم تاكەكانی كۆمەڵگە بەگوێرەی تەمەنەكان جیاكراوەتەوە.

پێشتر لە فۆڕمی سەرژمێرییدا پرسی نەتەوە هەبوو، بەڵام مەهدی عەلاق دەڵێت، ئەم پرسیارە بەتەواوی رەتكراوەتەوە، چونكە سەرژمێرییەكە تەنها لە نەتەوەیەک یان نەتەوەیەكی دیكەدا سنووردار نییە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button