بەڕێوەبەرى دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا دەچێتە ئیسرائیل

زووم…

 

میدیای ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل، ناسراو بە سی ئای ئەی، دەگاتە تەلئەبیب و تاوتوێی ئۆپەراسیۆنی رەفەح و دانوستانەکانی حەماس لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتە دەکات.

تەلەڤزیۆنی “ئای 24 نیوز”ـی ئیسرائیل، بڵاویکردەوە، ویلیام بێرنز، بەڕێوەبەری سی ئای ئەی، ئەمڕۆ دەگاتە تەلئەبیب و لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتە تاوتوێی ئۆپەراسیۆنى سەربازیی سەر شاری رەفەح دەکات، کە چەند رۆژێکە ئيسرائيل هەڕەشەى دەستپێکردنی دەکات.

تەلەڤزیۆنەکە لە زاری بەرپرسێکى باڵای ئیسرائیلەوە دەڵێت، تەلئەبیب رەشبینە بە ئەگەری گەیشتن بە رێکەوتن لەگەڵ حەماس، بۆیە هەنگاو دەنێت بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە رەفەح.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیسرائیل ئەمریکای ئاگادارکردووەتەوە لەو  بڕیارە، چەند رۆژێکیشە هۆشداری بە مەدەنییەکان دەدات ناوچەکانی رۆژهەڵاتی رەفەح چۆڵبکەن.

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button