کۆمپانیای بایتدانس بۆ ئەمریکا: بە هیچ جۆرێک تیک تۆک نافرۆشین

زووم…

 

کۆمپانیای بایتدانسی چینی وەڵامی ئەمریکای دایەوە و رایگەیاند، بە هیچ جۆرێک تیک تۆک نافرۆشێت.

کۆمپانیای بایتدانس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “توتیاو”ـی چینی بڵاویکردەوە، ئەو زانیارییانەی لە رۆژنامە بیانییەکاندا بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بەوەی بایتدانس دەیەوێت تیک تۆک بفرۆشێت، دوورن لە راستییەوە.

جەختی لەوەش کردەوە، هیچ پلانێکیان بۆ فرۆشتنی تیک تۆک نییە.

کۆنگرێسی ئەمریکا پێیوایە تیک تۆک هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی.

رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا نوسراوێکی پەسەندکرد، تێیدا داوا لە کۆمپانیای بایتدانس کراوە کە بە دایکی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک دادەنرێت، لەماوەی 12 مانگدا ئاپەکە بفرۆشێت، ئەگینا دووردەخرێتەوە لە ئاپستۆرەکانی ئەپڵ و گوگڵ لەنێو خاکی ئەمریکا.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button