فرانس پرێس: بەهۆی لافاوەوە 11 کەس لە چین بێسەروشوێنن

زووم…

 

بەهۆی لافاوێکی بەهێزەوە لە چین، 11 کەس بێ سەروشوێنن و هەزارانی دیکەش لە شوێنی لافاوەکە دوورخراونەتەوە.

ئاژانسی فرانس پرێس، لەڕێی میدیاکانی چینەوە بڵاوی کردەوە، چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارینی بەلێزمە رووی لە هەرێمی گوانگدۆنگی باشووری چین کردووە، بارانەکە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی رووبارەکان و مەترسیی روودانی لافاوی زۆر بەهێز هەیە.

هەندێک لە میدیا فەرمییەکانی چین لەوبارەیەوە دەڵێن، رەنگە لەو جۆرە لافاوە بێت لە سەدەیەکدا تەنها جارێک روودەدات.

ئاژانسی هەواڵی “شینوا”ی چینی دەڵێت، تا ئێستا 11 کەس بەهۆی لافاوەکەوە بێسەروشوێنن و زیاتر لە 53 هەزار کەسیش لە تەواوی هەرێمەکە دوورخراونەتەوە.

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button