کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات

زووم:

 

وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە دوو مانگی داهاتوودا بڕی 250 مێگاواتی کارەبای دیکە دەخرێتە سەر تۆڕی نیشتمانیی و پێدانەی کاتژێرەکانی کارەبا زیاد دەکات.

ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم لە لێدوانێکی بۆ زووم گوتی، مانگی نیسانی داهاتوو بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی کارەبا بازیان زیاتر دەبێت و کۆی گشتی کارەبای بەرهەمهێنراوی هەرێم دەگاتە حەوت هەزار مێگاوات.

گوتیشی، لەئێستا رۆژانە نزیکەی هەشت بۆ نۆ کاتژمێر کارەبا بە ناوچە گەرمەکان دەدرێت، بەڵام لە ناوچە ساردەکان کەمتر دەبێتەوە بۆ حەوت بۆ هەشت کاتژمێر بەهۆی سەرماوە خواست لەسەر کارەبا زیاتر دەبێت.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button