بەلەمێک لە ئەفریقای ناوەڕاست وەرگەڕا و 58 کەسی تێدا خنکا

زووم…

 

بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک لە دەریاچەی مبۆکۆ لە نزيك شاری بانگی پایتەختی کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، لانیکەم 58 کەس گیانیانلەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش بێسەروشوێن بوون.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، بەلەمەکە زیاتر لە 300 کەسی لەسەر بووە کە زۆر لە توانای خۆی زیاتربووە و بەو هۆیەوە قڵپبووەتەوە. فرانس پرێس دەڵێت، ئەو کەسانەی لە بەلەمەکەدا بوون ویستویانە بەرەو شاری ماکولۆ بڕۆن بە مەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی بەرپرسێکی وڵاتەکە.

حکومەتی ئەفریقای ناوەڕاست سەبارەت بە رووداوەکە لە راگەیەنراوێکدا بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەک بخاتەڕوو، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خێزانی ئەو کەسانە کردووە کە گیانیان لەدەستداوە.

راشیگەیاندووە لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی رووداوەکە و دیاریکردنی کەسانی بەرپرس لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button