بەختیار عەلی خەڵاتی هێڵدا دۆمینی لە ئەڵمانیا پێبەخشرا

زووم:

بەختیار عەلی نووسەر و رۆماننوسی كورد، لەشارى هایدلبێرگى ئەڵمانیا، خەڵاتی هێڵدا دۆمینی پێبەخشرا.

لاپەڕەى ڕەسمیی بەختیار عەلى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی فەیسبوک بڵاویکردەوە، بەئامادەبوونى دەستەبژێرێک لە میوانان و ئەدەب دۆستان خەڵاتى هێڵدا دۆمین بە خشرایە نووسەر و رۆمانووس بەختیار عەلى.

ئەم خەڵاتە، بەناوى ژنە شاعیرى ئەڵمانی هێڵدا دۆمینەوەیە، کە لە ساڵى ١٩٩٢ـەوەوە دەدرێت بەو نووسەرانەى بە زمانى ئەڵمانى دەنووسن و سێ ساڵ جارێک دەبەخشرێتە نووسەرێکی ئەدەبی.

بەختیار عەلى لەساڵى 1960 لە گەڕەکى ئیبراهیم پاشاى شارى سلێمانى لەدایک بووە  و لە ئێستادا لە وڵاتى ئەلمانیا دەژێت، کە چەندین رۆمانى وەگێردراوەتە سەر زمانى فارسى و ئەڵمانى و ئینگلیزى و چەند زمانێکى دیکە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button