تورکیا و میسر هۆشداری لە فراوانبوونى گرژییەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەدەن

زووم…

 

وەزیرانى دەرەوەی میسر و تورکیا دەڵێن، جەنگی غەزە دەبێتە هۆی فراوانبوونی ململانێ و هەڵکشانى زیاتری گرژییەکانی ناوچەکە.

سامح شوکری و هاکان فیدان، لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا لە ئەستەنبوڵ، باسیان لە پێویستیی دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین کرد، وەک بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە سیاسییەکانی ناوچەکە.

شوکری گوتی، وەک میسر نیگەرانن لە بەردەوامیی ئەو پەرەسەندنانەی جەنگەکە و ناوچەکە بەخۆیەوە بینیویانە، هۆشدارییان داوە لەوەی جەنگی غەزە فراوانتر دەبێت.

هەروەها فیدان گوتى، بازنەى جەنگەکە خەریکە فراوانتر دەبێت و  کاریگەرییەکانیشی نەرێنی دەبن لەسەر ناوچەکە و جیهان.

وەزیری دەرەوەی میسر، رۆژی هەینی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تورکیا و بڕیارە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاش کۆببنەوە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button